$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی موسلێم سلێمانی، زانیار ئەحمەدپوور و ئەرشەد ئەتابەک، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376036/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان دەسبەسەر کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان دەسبەسەر کرد=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی (داریوش دەروێشی) 35 ساڵ و (دانش دەروێشی) 27 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری #ورمێ# جێبەجێکرا. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و دواتر دەزگای دادوەری حکومەتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئەوان لە بەندی 3 و 4ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرا بوون.[2]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی شنگاڵ لە کومەڵگای دوگۆڕێی سەر بە ناحییەی سنوونێ لە شارۆچکەی شینگالیان بۆردومانکرد و بەهۆی چەند کەسێک کوژرا و برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەو هێرشەدا، خەڵەف باپیر موراد سەعدوون ناسراو بە #سەردەشت# #شنگال#ی، بەرپرسی گشتی هێزەکانی #یەبەشە# کوژراوە. هەر لەو هێرشەدا برایەکی سەردەشت شنگالی بەناوی ئەیمەن شنگالی کوژراوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376036/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گیان لەدەستدانی 7 شەڕڤانی یەبەشەی لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گیان لەدەستدانی 7 شەڕڤانی یەبەشەی لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- تەندروستی #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت: لەمساڵدا تەنها سێ حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی ئەنفلەوەنزای بەراز تۆمارکراون، دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیان کە چارەسەری پێویستیان لەبەردەستدایە.[2]
- به پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندنەبووە بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق، لیژنەی دەستپاکی سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەنووسراوێک داوای بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەڵام سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، واژۆی من نییە و ئاگام لێ نییە.[3]
- پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی دەدات و لیژنە تایبەتمەندەکانیش ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازەکانی خوێندنەوەی دووەم تەواو دەکەن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری لۆزانی سویسرا، لەسەر گۆڕەکەی، یادی زمانناس، مێژووناس، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر #نورەدین زازا# کرایەوە کە تا ساڵی 1988 لەو شارە ژیا.[1]
- لیژنەی ڕاگەیاندنی #هەدەپە#ی شاری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 15:00 لە لایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە، هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەی پارتەکەیان. بە پێی لێدوانەکە، باڵەخانەی هەدەپە 7 جار دەستڕێژی گوللەی کراوەتە سەر و دەوترێت کە بە ڕێکەوت بووە فیشەک بەر هیچ کەسێک نەکەوتووە و لە بارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.[1]
- #یوسرا ڕەجەب#، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی شەنگال لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، تاکو لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە هۆشداریی بداتە تورکیا.[5]