ڕۆمان
نووسینی: موحەمەد حەیاوی
وەرگێڕانی: #ڕەنجدەر جەبار#
ڕۆماننووس و نیگارکێشی عێراقی موحەمەد حەیاوی. ئەم ڕۆمانە چاپی یەکەمی ساڵی 2015 لەلایەن دار اڵاداب بڵاو کراوەتەوە، یەکێکە لەو ڕۆمانانەی پێشوازی باشی لێکراوە و تا ئێستا سێ جار چاپ کراوە و هەرسێ چاپەکەی تەواو بووە و بۆ چەندین زمانی ناوچەکە و جیهان وەرگێڕدراوە لەوانە: فەرەنسی، هۆڵەندی، تورکی، فارسی. لە ئێستادا وەردەگێڕدرێت بۆ هەریەکە لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و کوردی. ئەم بەرهەمە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
تێبینی/ بەرگی ڕۆمانەکە لەلایەن نووسەرەوە پێشنیار کراوە، کە لە تابلۆیەکی نیگارکێشی کورد (جەمال موشیر) وەری گرتووە.[1]