$باکووری کوردستان$
- #پەروین بوڵدان#، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکپارتی و مەهەپە چوار ساڵە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، بەڵام نەیانتوانیووە چۆکمان پێدابدەن.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شورای باڵای تەناهی نەتەوەیی ئێران بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکانی نۆکان، هەرزنه، گاکی، گۆڕه شێر، بەردان و تێتێ خوارێی شاری #سەردەشت#ی دەرکردووە. هەنگی سنووریی سەردەشت بە خەڵکی ئەو گوندانەی ڕاگەیاندووە بە هۆی هەڵکەوتەی ئەو گوندانە، لە سەر هێڵی سووری سنووری، بەپێی پەسەندکراوی شورای باڵای تەناهی نەتەوەیی دەبێت هەرچی زووتر چۆڵ بکرێن.[6]
- پارێزگاری #کرماشان# ڕایگەیاندووە، چەندین ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان دەگرنەبەر، لەوانە قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە دادەخرێن.[2]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی 3 ساڵ بەندکرانی ”سابیر قادری“ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێولان بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی دەوروبەری گوندی ڕویسێ-یان کرد لە شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکەی #زاخۆ#. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر خانووی هاوڵاتیانی ناو گوندەکە کەوتووە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 33 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[4]
- مامۆستایانی ئامادەییەکانی پەروەردەی #کفری# لە ڕاگەیەندراوێکدا بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و داواکارییەکانیان بە نوسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن.[3]
- لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، نۆ بەرە و گروپی جیاواز لە شاری #سلێمانی# هاتنە لای یەک و بڕیاری پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشیان دا و کارنامەیەکی فراوانیان دەرکرد بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر.[7]
- #زانکۆی ڕاپەڕین# بڕیاریداوە بەشی کوردی لە زانکۆکە دابخات و مامۆستاکانی بەشەکەش ناڕەزایی دەردەبڕن.[3]
- ژمارەیەک تورکمانی #کەرکووک#، خێوەتیان لە ناوەندی شارەکە هەڵدا و دروشمی نا بۆ زەلیلی؟یان بەرز کردەوە، وەک سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی ئیداریی گەندەڵی شارەکە. تورکمانەکانی کەرکووک، دووپاتیان کردەوە، کە ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، جیاوازی و کێشەی خستووەتە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووکەوە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی، بۆیە داوایان کرد کە لە کارەکەی دوور بخرێتەوە و گۆڕانکاریی لە پۆست و پلە کارگێڕییەکانی شارەکەدا بکرێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازیی باشووری #سەرێکانی# تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا حەفت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا ڕاگەیاندراوێکی لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر #هەدەپە# بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە تورکیا گوشار دەخاتە سەر هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، کە دژ بە دیکتاتۆری بەرەنگاری دەکەن. ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 هەزار کەسی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر و زیندانیکراون. ئاکەپە دەستیگرتووە بەسەر زۆربەی شارەوانییەکانی هەدەپەدا و زۆربەی هاوسەرۆک شارەوانییەکانی لە ئەرکەکانیان دوورخستوەتەوە و #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و چەندین پەرلەمانتاری تریشی زیندانیکردووە.[1]
- ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپەدا داودئۆغڵو نیگەرانیی خۆی لەبارەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپەوە بۆ سانجار دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە نایاساییە و تەنیا ڕەهەندی سیاسیی بەدواوەیە.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەکارە نایاساییەکانی ئێران لە چەندین ناوچەی جیاوازی جیهاندا کردووە، ڕوونیکردوەتەوە حکومەتی ئەو وڵاتە، پشتگیری لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەکات.[2]