ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
گەورەیی پانتایی جوگرافیایی شارستانی #ورمێ# لە چاو شارستانەکانی دیکە وایکردووە کە بە مەبەستی دەرکەوتنی وردەکارییەکانی دەوروبەری گۆمەکە(بەتایبەتی گوندەکان) ئەو شارستانە لە چەند بەشێکدا نیشان بدرێ.
بە گوێرەی سەرژمێرییەکانی ساڵی 1385 ئێران لەو شارستانەدا 855 هەزار و 643 کەس دەژیان. بە پێی لێکۆڵینەوەکان لەو ژمارەیە 50.2% واتا 430 هەزاری کوردن.
شارەکانی ئەو شارستانە بریتین لە ورمێ(ناوەندی شارستان و ئوستان)، قوشچی، نوشین یان کارخانە قەند، سێرۆ و سلیڤانا. شارستانی ورمێ 610 گوندی هەیە. دانیشتوانی 298 دێهات کورد، 144 تورک(شیعە) و ئەوانی دیکە تێکەڵێن لەو دوو پێکهاتەیە و پێکهاتەکانی دیکەی وەک کوێرەسوننی(سوننی)، ئەهلی حەق(گۆران) و مەسیحی.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387047&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی تەواوی ورمێ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387047&document=0002.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی باکووری ورمێ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387047&document=0003.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی باشووری ورمێ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387047&document=0004.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی ناوەندی ورمێ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387047&document=0005.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی ڕێنماییی ورمێ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387047&document=0006.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشەی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی ئوستانی ورمێ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
بە جۆرێکی دیکە پێکهاتەکانی ئایینی ئەو شارستانە سوننی، شیعە، مەسیحی، جوولەکە(یەهوودی)، ئەهلی حەق و بەهایین.
ئەو ژمارانەی کە لە سەر گۆمی ورمێ هاتووە نێوی ئەو دێهاتانەن کە لە سەر نەخشەکە جێگایان نەبۆتەوە و لەوێ نوسراون. بۆ نموونە ژمارە 1(تەپە بابا گەنجە) لە سەر گۆمەکە ئاماژە بە ژمارە 1 لە سەر نەخشەکەکە دەکا کە دەکەوێتە لای ڕاستی شاری نوشین.
ئەوەی لەو بەشی باشووری ئەو شارستانە دا گرینگ و بەرچاوە ئەوەیە کە زاراوەکانی #سۆران#ی و کورمانجی سنووریان دیاری دەکرێ و ناوچەی موکریان دەستپێکی سۆرانی دەبێت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شارستانەکانی #شنۆ# و #نەغەدە#وە بەروە باشوور گۆ لە زاراوەی کورمانجییەوە بۆ سۆرانی دەگۆڕێ.
لە شارستانی ورمێوە بەرەو باکوور گشت شارستانەکان لایەنی پێکهاتەی زمانی و ئایینیان تێکەڵە، ژمارە و ڕێژەی تورک و کورد تا ڕادەیەک لێک نیزیکن، بەڵام بەرەو باشوور واتا ناوچەی موکریان ژمارە و ڕێژەی کورد ڕوو لە بەرز بوونەوە دەکا. بە جۆرێک کە نیزیک لە سەتا سەتی پێکهاتەی زمانی لە چەند شارستانی وەک مهاباد، شنۆ، خانێ، #سەردەشت# و #بۆکان# کوردن.
بۆ زانیاری زیاتر و بینینی چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی زمانی و ئایینی شارستانەکە(شار و دێ) بڕوانە نەخشە، خشتە، دیاگرام و هێماکان.
لەم پڕۆژەیەدا، وێڕای دەرک پێکردن بە گشت ئەم کێشانەی کە لە بەر دەم چارەسەری پرسی هەنوکەیی و یەکلا نەکراوەی نیشتیمانی هەر دووک نەتەوەی سەرەکی ئه و ناوچەیەدا هەیە، هەوڵ دراوە بە لە بەر چاوگرتنی گشت هەستیارییەکانی شوێنی ئەم ڕووبەرە جوگرافیاییە بجوڵیتەوە و بە ئامار و داتا گەلێکی باوەرپێکراو و جێ متمانە مامەڵەی لە گەڵدا بکات. بە جۆریک کە ڕاستێیە شاراوە و بڤە جوگرافیایی نەتەوەیی و ئایینییەکان بە نەخشە، خشتە، دیاگرام و کۆمەڵێک ڕێنما و بە فۆڕمێکی مۆدێڕن و ئەورۆیی بێنێتە بەرچاوی خوێنەر و بەردەنگ خۆی و ڕێ خۆشکەر بێت بۆ خوێندنەوەیەکی زانستی و ستراتیژیک لە سەر ئەم شوێنە و شوینگەلی هاوچارەنووس. ئەم کارە له و هیوایەدایە بۆ ئەکتەر و پۆتانسییەلەکانی هەرێمی ببێتە پڕۆژەی بەردەست و بە چاوێکی کراوە و دور لە دەمارگرژی نەتەوەیی و ئایینی کێشەکانی بەردەم ئه و ئوستانە و ناوچەگەلی له و چەشنە چارەسەر بکا.
نەخشەی پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی ئوستانی ورمێ چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی پێکهاتەکانی شار و دێهاتەکانی ئەو ئوستانەمان، بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی، لە ماکۆوە هەتا تیکاب لە ڕووی زمانی و ئاییینەوە بۆ دەخاتە ڕوو. بەرهەمی لێکۆڵینەوەیەکی چەند ساڵەی مەیدانی و کتێبخانەیی. زانیارییەکانی حەشیمەتی لە سەر بنەمای سەرژمێرییەکانی ئێران بووە، واتا سەرژمێری دانێشتوانی ئێران ساڵی 1385 هەتاوی یان 2006 زایینی.
ژمارەی دانیشتوانی ئەو کاتی ئوستانی ورمێ 2 میلیۆن و 873 هەزار کەس بووە. ئەو ژمارەیە لە سەرژمێری 1390ی هەتاوی یان 2011 زایینی دا 3 میلیۆن و هەشتا هەزار کەس بووە. واتا جیاوازی نێوان ئەو دوو سەرژمێرییە دەوروبەری 200 هەزار کەسە و لە نەخشەیەدا بە ئەژمار نەهاتوون.
بە هۆی ئەوەکە ڕێژەی زگوزا لە ناوچە کوردنشیینەکانی ئوستان لە چاو ناوچە تورک نشینەکان زیاترە (ئاماەرکان وا دەڵێن) بەشی زۆری ئەو ژمارە 200 هەزار کەسییە دەکرێ کورد بن.
بەڵام ئەوەی لێرەدا گرینگە ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە کە لە ڕێگای ئەو لاپەڕە ئینتێرنێتییەوە هەوڵ دراوە نەخشەی شارەستانەکانی ئەو ئوستانەش بە وردبینێکی زیاترەوە باسیان بکرێ. مەبەست ئەو شارستانانەی کە لە ڕووی زمانی و ئایینی پێکهاتەیەکی ڕەنگاورەنگیان هەیە. دانیشتوانی هەر شارستان و گوند لە ڕووی زمانی و ئایینی بە ژمارە، خشتە، دیاگرام و هێمای تایبەتی جوگرافیایی نیشان دراون.
بە پێی زانیارییەکانی بەردەست، کە دواتر لە نەخشەکاندا بە ڕوونی باس دەکرێن، ئەو ئوستانە 17 شارستان و 2863 گوند لە خۆ دەگرێ. لەوبڕە 5 شارستان و 1861 گوند کورد و ئەوانی دیکە تورک یان تێکەلییەک لە کورد، تورک و پێکهاتەکانی دیکە. لە ئوستانی 2 میلیۆن و 873 هەزار کەسی، نیزیک بە 1 میلیۆن و 650 هەزار کەس کورد و ئەوەی دیکە تورک و پێکهاتەکانی دیکەن. لە ڕێگای ئەو لاپەڕە ئینتێرنێتییەوە هەوڵ دەدرێ گشت ئەو وردەکارییانە بخرێنە ڕوو.
$چەند خاڵێک:$
1) ساڵی 2006 دەسپێکی پڕۆژە و نێوەندەکانی ساڵی 2010 زایینی کۆتایی بەشی سەرەکی پڕۆژەکە بوو. له و کاتەوەش هەتا کاتی چاپ کردنەکەی، واتا کۆتاییەکانی هاوینی 2012 وردە گۆڕانکارییەکان لە بەر چاو گیراون و هەوڵ دراوە لە ناوەرۆکی نەخشەکەدا بگونجێندرێن.
2) ئەم پڕۆژەیە لە سەر ویست و خواستی هیچ لایەنێکی سیاسی و ناسیاسی ئامادە نەکراوە و هەڵقوڵاوی ئیرادەیەکی تاکی بە لە بەر چاوگرتنی کێشەیەکی گشتی و هەمەلایەنەیە.
3) ساڵی 2010 ئه و پڕۆژەیە لە لایان ئەنستیتۆی کوردی پاریس مۆڵەتی زانستیی وەرگرت. ناوەندە بەرچاوەکانی سیاسی و ناسیاسی، هەندێک لە دامو دەزگاکانی تری باشوور لە بەر کۆمەڵێک هۆکار نەیانتوانی بەرپرسیارییەتی ئەم پڕۆژەیە وەئەستۆ بگرن.
4) گشت خەرجییەکانی ئه و پڕۆژەیە شەخسی بووە، هەر لە ڕۆژی دەستپێکی پڕۆژەکەوە واته لە ساڵی 2006 ەوە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی، کە نزیک بە 7 ساڵی خایاند. هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ بانگەشەی یارمەتی ماڵی بۆ ئه و پڕۆژەیە بکات.
5) ڕێبازەکانی لێکۆڵینەوە بنەمایەکی جوگرافیایی هەیە و لە زۆربەی ڕێبازەکانی وەک: کتێبخانەیی، مەیدانی و وتووێژ کەڵک وەرگیراوە. سەرەکیترینیان مەیدانی واتە دیداری ڕاستەوخۆ لە ناوچەکاندا بووە. لە بەشێکی سەرەکیی دیدارەکاندا خۆم و لە بەشێکی دیکەدا هێندێک لە دانیشتوانی ئه و شوێنانە یارمەتیدەر بوون.
6) هیچ لێکۆڵینەوەیەک بێبەری نییە لە کەم و کورتی. بەشێکی سەرەکیی ڵێکۆڵینەوەکە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان واتە دیدار و سەردانی شۆێنەکان لە دۆخێکی ناجێگیردا بووە. مەترسیی ئەمنی باڵی بەسەر بەره و پێشەوە چوونی پڕۆژەکەدا کێشابوو، لە دۆخێکی ئاوادا بە دڵنیایی زانیارییەکان بێ کەم و کورتی نابن.
7) خاوەنی پڕۆژەکە هەر جۆرە پێشنیار، ڕەخنە و پێداچوونەوەی زانستی بە سەر داتا و زانیارییەکاندا بۆ لابردنی هەڵه و کەم و کورتییەکانی و بە نییەتی دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە بە دڵێکی گەورەوە وەردەگرێ.
8) توێژەر خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ لە هەر جۆرە داتا و زانیاری و سنورێکی دیاری کراوی جوگرافیایی لە نێوان پێکهاتەکاندا کە لە پڕۆژەکەدا بە کار هاتووە، گەر بە کەم وکورتیشەوە بێت.
9) بەشێک لە زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە ژمارەی دانیشتوانی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی و کەمە ئایینی لە هیچ بەڵگە و نوسراوەێکی فەرمی و بڵاوکراوەی جێ باوەر و متمانەدا دەست ناکەوێت، هەر لە بەر ئەوە لە ڕێبازی مەیدانی و سەردانی ڕاستەوخۆ و وتووێژ کەڵک وەرگیراوە.
10) ئەرکی ئەم پڕۆژەیە ڕوونکردنەوە و باس کردن لە ڕاستییەکانی شوێنێکی جوگرافیایی هەستیار لە ناوچەکە بە نیزیک سێ میلیۆن حەشیمەتەوەیە.
11) کتێبخانەی ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوه، وەک ناوەندێک ئەرکی بڵاوکردنەوەی نەخشەکەی لە کوردستان وەستۆ گرتووە.
12) نەخشەکە ژمارەی ستانداردی نێونەتەوەیی کتێب یان ئایسبێنی هەیە. ئایسبێنەکەی لە وڵاتی نۆروێژ وەرگیراوه.
$هێندێک لە ناوەڕۆکی نەخشەکە:$
1) چوارچێوە گشتیەکانی ئوستان و شارستانەکان بەپێی دابەشکاریه سیاسی و ئیدارییە کانی ئێران هەتا 1391 بووە.
2) نیشاندانی هەڵکەوتەی جوگرافیایی هەر کام لە شارستان، شار، گوندەکان و بەشێک لە سیما سروشتییەکانی ئوستان.
3) ژمارەی دانیشتوانی ئوستان لە سەر بنەمای هەر شارستان، شار و کۆی گشتیی گو ندەکان بە سەرنجدان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکانی نەتەوەیی و ئایینی.
4) نەخشەکە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ئامادە کراوه
5) ناوی گشت گوندەکانی هەر شارستان (سەرووی 1 بنەماڵە و خاپوور و چۆڵ کراو).
6) چۆنێتی بەربڵاویی زمان، ئایین و کەمایەتییە ئایینیەکان وەکو ئەهلی هەق (عەلییوڵایی یان گۆران)، مەسیحی، جولەکە و زەردەشتی و بەهایی لەسەر بنەمای شوێن وەکو شارستان، شار و گوندەکانی ئوستان و بە گشتی ڕووبەری جوگرافیایی لە ڕێگای هێماگەلێکی تایبەت.
7) ساغکردنەوە و گەڕاندنەوەی ناوی ڕەسەنی زۆربەی شارو گوندەکان.
8) بوونی خشتە، دیاگرام، ڕێنما و نەخشە گەلێکی تری جیاواز، کە هەر هەمویان پەیوەست کراوی نەخشە گشتییەکەن.
$تێبینیەکان:$
1) لە ڕووی ڕێژە و ژمارەوە، پێکهاتەی دانیشتوانی هێندک لە شارەکان (نە شارستانەکان) پاش لێکدانەوەیەکی هەمەلایەنە و ورد(خەمڵیندراو یان تخمینی) لێکدراوەتەوە.
2) لە شارەکاندا بوونی کورد و تورکی کەمتر لە 5% هەژمار نەکراوە، هەروەها ڕێژەی دانیشتوانی زمانی و ئایینیە جۆربەجۆرەکانی کەمتر لە 1% (جگە لە ورمێ) لە چاو ڕێژەی دانیشتوانی ناوەندی شارستانەکان لەبەر چاو نەگیراوە و تێکەڵ بە هەژمارکراوەکان نەکراوه.
3) گوندێک کە کەمتر لە 25% کورد یا تورک بووبێت، وەک گوندێکی تێکەڵ هەژمار نەکراوە، بەڵکو وەک گوندێکی تورک یا کوردنشین نیشان دراوە. بەڵام بۆ کەمە ئایینیەکان (گۆران و مەسیحی) کەمتر له و ڕێژەیەش هەژمار کراوه.
4) ژمارەی دانیشتوانی بنکە و دامەزاوەی هێزە چەکدارەکان (تاسیسات نظامی یا پادگانها)، ناوچە پیشەیی و خزمەتگوزاریەکانی دەوروبەری شارەکان کە لە سەرژمێریەکانی حکومی وەک گوند هەژمار کراوەن، لە گەڵ هەژمارکراوەکانی ئێمەدا نەگونجێندراون و بە هەژمار نەهاتون.
5) ژمارەی دانیشتوانی ئه و گوندانەی کە بە مەبەستگەلی سیاسی، ئابووری و سرووشتی چۆڵ و خاپوورو کاول کراون بە هەژمار نەکراون، بەڵام لە سەر نەخشەکە ئاماژە بە ناوی زۆربەیان کراوە.
6) مەبەست لە کوێرەسونییەکانی ئوستان ئەوانەن کە لە بنەڕەتدا تورکی ئازەری و بە تورکی دەئاخفن و سونین، هەروەها ئەهلی هەقییەکانی (عەلییوڵایی) کە کوردەکان بە گۆران ناویان دێنن بەشێکی کەمیان کە لە باکووری ئوستان نیشتەجن کوردن و ئەوانی دیکە تورکن.
7) مەبەست لە مەسیحیەکان، گشت نەتەوەکانی ئه و ئایینە لە ئوستاندان (ئەرمەنی، ئاشوری و کلدانی).
8) ژمارەی دانیشتوانی بەهایی جیا لە میاندواو و ورمێ لە هیچ یەک لە شارەکانی دیکەی ئوستاندا وەک: بۆکان و مەهاباد بە هۆی کەمی ڕێژەی و ژمارەیانەوە لە چاو گشت دانیشتوانی ئه و شارستانانە، لە بەر چاو نەگیراوه.