ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387065&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=نەخشەی بڵاوبوونەوەی زمانی ئوستانی ورمێ=KTML_Link_External_End=
لەو دوو نەخشەیەدا چۆنایەتی بڵاوبوونەوەی دانیشتوانی کورد و تورک زمانی ئوستانی #ورمێ# پێشان دراوە. هەر چەند نەخشەی شارستانەکانی ئەو ئوستانە لە ڕێگای ئەو ماڵپەڕەوە بڵاو کراونەتەوە، کە لەواندا زانیارییەکانی ژمارەی دانیشتوان و چۆنێتی بڵاوبوونەوەی پێکهاتەکانی زمانی و ئایینی زۆر بە وردی هاتوە، بەڵام ئەو سێ نەخشەیە ئەو بڵابوونەوەیە بە گشتی پێشان دەدا و بۆمان دەردەخا کە:
- دانیشتوانی ڕووبەری زۆربەی ئوستان کوردن. ئەو ڕووبەرە لە ناوەندی شارستانەکان بەرەو سنوورەکانی نێودەوڵەتی لە هەڵکشان دایە.
- جیا لە ڕووبەر بە ژمارەش کوردەکان لە زۆرینە دان. بە چەشنێک کە لە 2 میلیۆن و 825 هەزار 786 کەس دانیشتوانی ئەو ئوستانە(سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، ساڵی 1385) نیزیک 1 میلیون و 650 هەزار(58.1%) کەس کورد زمانن. لەو ئەژمارەی دانیشتوان، دانیشتوانی بنکە و دامەزاوەی هێزە چەکدارەکان (تاسیسات نظامی یا پادگانها)، ناوچە پیشەیی و خزمەتگوزاریەکانی دەوروبەری شارەکان بە ئەژمار ناهاتووە.
- لە 2863 دێهاتی ئوستان، 1861 ی کوردن، 658 ی تورکن، 210 ی تێکەڵێکن لە کورد و تورک، 63 ی ئەهلی حەق یان گۆرانن و ئەوانی دیکە تێکەڵێکن لە پێکهاتەکانی تر.
- شارستانی چایپارە کەمترین ژمارەی کورد (11550 کەس) و ورمێ زۆرترین ژمارەی کوردی (429911 کەس) هەیە.
بڕوانەی نەخشەی بەڵاوبوونەوەی زمانی ئوستان.