ناوی تەواو ئارەزوو عەبدولخالق حەسەن ژاژڵەیی، کچی خوا لێ خۆش بوو مامۆستا عەبدولخالق حەسەن ژاژڵەییە کە کەسایەتیەکی دیاری سەردەمەکەیەتی و لەدایک بوی ساڵی 1980.
خێزاندارە خاوەنی سێ مناڵە بەناوەکانی سۆز و ناز و ئەنەس.
بڕوانامە بەکالۆریۆس پیشەی مامۆستایە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری گروپی ئەدەبی و ڕۆشنبیری قەڵەم لەسلێمانیە، تا ئێستاش ئەندامێکی چالاکە وەک خانم.
لەساڵی 1995 لەگۆڤاری پەپولە بەشیعرو چیرۆکی مناڵان دەستی پێ کردوە تاوەکوو ساڵی 2000.
لەساڵی 1998 بەقەسیدەی خەونە گەشتێکی پڕ لەژان لەڤیستیڤاڵی گەلاوێژ بەژدار بوە.
یەکێک بوە لەقوتابیانی مامۆستا #شێرکۆ بێکەس#ی نەمر بۆ شیعرو ئەدەب.
لەپەیجی فەرمی خۆیەوە بەناوی ئارەزووی عەبدولخالق بەرهەم و بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە لە فەیسبوک.
خاوەنی ئەلبومی دەنگیە بەناوی ناز کەتەنها لەسۆشیال میدیا بڵاو کراوەتەوە.
لەئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەو بەچاپ گەیاندنی نامیلکە شیعرییەکە بەناوی (سۆز).