ئەو گوڵەی مەشهوری گشت عالەم بوو، کوا یادی بەخێر !
مەیلی وی دەرمانی دەردی من بوو، کوا یادی بەخێر !
چۆن دەبێ فکرت نەبێ، تیرت لە جەرگم کارییە
ئەو دەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا، یادی بەخێر !!
بای شەماڵ بیدا بەدەست ئەو دولبەرە هاوارم
مەڵحەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم..
من کە سەیدی تیری سەیادم نەما، سەیادی من
ئەو دەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا، یادی بەخێر !!
ئەو کە دەیفەرموو : وەفادارم بە شەرتی عاشقی
چۆن لە یادم چێ ؟ کەلام بوو خەندەکەی، یادی بەخێر..[1]
هۆنەر: #سەید کامیل ئیمامی#
پەرتووکی: #دیوانی ئاوات#
وتنی: #محەمەدی ماملێ#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=395584&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی یادی بەخێر بە دەنگی محەمەدی ماملێ=KTML_Link_External_End=