ئامۆزا حیزەی دایک بێگانە، شووت نەکرد بە من تا درای بە بێگانە.
لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەناو خزم و کەسدا، هەندێک جار ڕێکدەکەوێ بووک خزم بێت، هەندێک جاریش ڕێکدەکەوێ، بووک بێگانە بێ، دایک ئارەزوو دەکا، کچەکەی میردبکا بە خزمی خۆی، بەتایبەتیی ئەگەر دایکی کچ، بێگانە بێ بە ماڵی خەزوور، بە یەکێک دەوترێت کە بەتەمای ئامۆزاکەی بێت بەڵام ئەو شوو بە کەسێکی تر بکات. [1]