ئاو ئەکاتە بێژنگ.
ئاو ئەکاتە سەبەتە.
ئاو لە بێژنگدا ئەهێنێ.
بە کەسێک ئەوترێ لە ژیانیدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕەنجی بێهودە بدا، کورد ئەڵێ: ڕەنجی فەرهادی دا، واتە: کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەردەوام لە هەوڵدابێ و ماندووبوون نەزانێ چییە بەڵام هەوڵ و تێکۆشانەکانی بەهەدەر بڕوا و نەگاتە ئەنجام.[1]