بیست و نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە #03-01-1993# لەدوای دانپێدانانی پەڕڵەمانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى، ژمارەیەک پارێزەرى کوردستان، وەکوو ئەرکێکى نیشتمانیى و کوردستانیى و پیشەییانە، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان دامەزراند.
لەدوای دامەزراندنی سەندیکاکە، سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# وەک یەکەم کەس بووە بە هەڵگری ناسنامەی ژمارە یەکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
ڕۆژى پارێزەرانى کوردستان، لە ڕێکەوتى (3-1) ى هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە و سەندیکاکە نزیکەی 13 هەزار ئەندامی هەیە، پێنج لقی لە #هەولێر#، #سلێمانی#، #کەرکووک#، #دهۆک# و #هەڵەبجە#دا هەیە. [1]