ئەو کەسەی کەڵەشاخ لە خۆی دەگرێت پێویستە ئەم زانیارییانە بزانێت
1. کەڵەشاخ بۆ کەسێک کە کەمخوێن بێ باش نییە، وە هەروەها لەو جومگانە ناگیرێت کە ئاویان تێداتە، یان هەو (ئیلتهاب) ی کردبێت.
2. کەڵەشاخ بۆ کەسێک ناکرێت کە شۆردنی گورچیلە واتا (غسل) ی بۆ کرابێت.
3. کەڵەشاخ بۆ کەسی ماندوو و هیلاک ناکرێت.
4. بۆ ماوەی 24کاتژمێر پێش کەڵەشاخ هەروەها دوای کەڵەشاخ نابێت سپیایی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی شیر بخورێت.
5. کەڵەشاخ لە پێش و لەدوای سەرجێیی (جوتبوون) ناکرێت.
6. لەدوای ڕشانەوە کەڵەشاخ ناکرێت.
7. بۆ کەسێک کە نەخۆشی شەکرەی هەبێت، دەبێ لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆردا بۆی ئەنجام بدرێت.
8. 4 بۆ 6 کاتژمێر پێش کەڵەشاخ کردن نابێت ئەو کەسە هیچی خواردبێت چونکە وەک زانایان دەڵێن: کەڵەشاخ لەسەر برسێتییەکی کەم، شیفایە و لەسەر تێری دەرد و بەڵایە، بەڵام بۆ کەسێکیش کە ماوەیەکی زۆر هیچی نەخواردبێت، ڕەنگە ببێتە هۆی لە هۆشچوون و بێهێزی زۆر.
9. باشترین ئەو ڕۆژانەش کە تیایدا ئەنجام بدرێت ڕۆژەکانی (17 و 19 و 21) ی مانگەکانی ساڵی کۆچییە، ئەمیش بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لەسەر بێت) عن أبي هريرة -رضي الله عنه - قال : قَالَ .رسُولُ اللَّهِ (دروودی خوای لەسەر بێت) : «مَنِ احتَجَم لسبعَ عشْرةَ من الشهرِ ، وتِسْعَ عشْرةَ ، وإِحْدَى و عشرينَ ، کان له شفاءً من کلِّ داءٍ» [ صحيح الجامع للألباني -رقم الحديث 5968 ].
وە هەروەها باشترین ڕۆژەکانی حەفتە، دووشەممە و سێشەممە و پێنجشەممە یە.
10. «الشِّفَاءُ في ثَلَاثَةٍ: شَرْبَةِ عَسَلٍ، وشَرْطَةِ مِحْجَمٍ، وکَيَّةِ نَارٍ، وأَنْهَى أُمَّتي عَنِ الکَيِّ» [رواه البخاری ]
واتە: ئەگەر شیفا و سوود هەبێت لە دەرمانەکانتاندا ئەوە لە برینداریی کەڵەشاخ گرتن و خواردنەوەى هەنگوین و داخکردندا هەیە، بەڵام پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرمووى: من حەز لە داخکردن ناکەم.
لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە کە لە شەوی ئیسراء و میعراجدا بە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) وتراوە (ئەی محەمەد بە ئومەتەکەت بڵێ با کەڵەشاخ بگرن) .
لەگەڵ چەندین فەرموودەی تر لەسەر ئەو بابەتە،
بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە پێغەمبەرمان زۆر جەختی لەسەر کەڵەشاخ کردن کردۆتەوە وە زۆر پێداگری لەسەر ئەمەش فەرمانێکی پەروەردگارە بۆ پێغەمبەر بۆ ئەوەی کە مرۆڤەکان هەڵسن بە کەڵەشاخ.
$لە سوودەکانی:$
1- بۆ هەوکردنى جومگەکان و ئازار و ڕۆماتیزمى جومگەکان (لە توێژینەوەیەکدا بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى ماستەر لەلایەن (د. صهباء محەمەد) لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى ئەزهەر لەسەر کاریگەریی کەڵەشاخ لەسەر نەخۆشی ڕۆماتیزمى جومگەکان دەرکەوت کە 80% ى نەخۆشەکان سوودیان لە کەڵەشاخ وەرگرت بۆ چارەسەر و کەمبوونەوەى ئازارى جومگەکانیان) .
2- یارمەتیدانى لاوازى بیرکردنەوە و بیرچوونەوە و زیادبوونى تەرکیز و ڕێگرتن لە تووشبوون بە جەڵتەى مێشک و دووبارەبوونەوەى لەوانەدا کە تووشبوون.
3- بۆ سەرئێشەى درێژخایەن و سەرئێشەى نیوەیی (شەقیقە) زۆر بەسوودە. لە فەرموودەیەکدا هاتووە: « أنَّ .رسولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ احْتَجَمَ وهو مُحْرِمٌ في .رأْسِهِ، مِن شَقِيقَةٍ کانَتْ بهِ » [رواه البخاری ] ، واتە: پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) کەڵەشاخى گرت لە سەریدا بەهۆى شەقیقەیەکەوە کە تووشی بوو. [1]
موهەنەد عەبدوڵڵا