کۆنترین نەخشە کە ناوی ( کورد ) ی تێدا بەدی بکرێت.
نووسینی: داهێن چۆڵمەکی
مێژووی ئەم نەخشەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1072 زایینی، کە لەلایەن زانا و مێژوونووسی موسڵمان (مەحمود الکاشغري) کێشراوە و لە پەڕتووکی (دیوان لغات الترک) دا بڵاویکردۆتەوە.
لە ڕێگەی سەرنجدانە ئەم نەخشەیەوە، چەند ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگری مێژووییمان بۆ دەردەکەوێت:
1- لە نەخشەکە بەجوانی دیارە کە خاکی کوردان (ارض الاکراد) یان #کوردستان# دەکەوێتە نێوان دوو ئێراقەکە و شام، باکووری حیجاز و میسڕ، باشووری ڕۆژاوای خۆراسان و باشووری ئازەربایجان.
2- تێیدا هیچ کیانێک یاخود قەوارەیەک نییە بەناوی (تورک) ەوە بێت وەک ئەمڕۆ، چونکە ئەسڵەن ئەوکاتە تورکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەبوون، بەڵکوو هێشتا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئاسیا و چین و مەنگۆلیا و پانتاییەکانی بانی تیبێت بوون بەو مانایەی کە لە ڕووی مێژووییەوە تورک نوێن لەم ناوچەیە.
3- ئەو شوێنەی لە نەخشەکە دیاریکراوە بە (ارض الاکراد) ، هەمان ئەو خاکەیە کە کورد هەزاران ساڵە لەسەری دەژی، هەر لە سەردەمی سۆمەرییەکان (باو و باپیرابی کورد) ەوە بگرە تا هاتنی ئیسلام و ئەمڕۆش. ئەوە دەرخەری ڕەسەنایەتی و دێرینی کوردە لە زێدی خۆیدا.
4-لێرەوە بۆمان دەسەلمێت کە ئەو سنوورە دەستکردەی ئەمڕۆ درووستکراوە بەناوی (تورکیا) ، لە ڕاستیدا خاوەندارێتییەکەی ناگەڕێتەوە بۆ تورک، بەڵکوو سەدا 80٪ی بریتییە لە خاکی پیرۆزی کوردستان و سەدا 20٪ەکەی دیکەشی هی یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکانە.
5- لە نەخشەکەدا تەنیا وڵاتی ئێمە بە ناوی نەتەوەکەمانەوە ناونراوە (خاکی کوردان) ، هەرچی وڵات و هەرێمەکانی ترە هیچیان بە ناوی نەتەوەکانیانەوە ناو نەنراون. ئەمەش دیسان سەپاندنی ئەو ڕاستییەیە کە بە درێژایی مێژوو 'تەنیا کورد' خاوەنی ئەو ناوچە جوگرافییە بووە و لەنێویدا ژیانی گوزەر کردووە.
*دووئێراقەکە: مەبەست لە هەردوو شاری بەسڕە و کوفەیە کە لە کۆندا وا ناسراو بوون.[1]