ناونیشانی بابەت: لە کەرکووک ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی 42مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەلی مەردان بەڕێوە دەچێت
ئامادەکردنی: #دیاری ئەحمەد#
لە سەنتەری ڕۆشنبیریی #کەرکووک#، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی 42مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کورد و پاشای مەقام، #عەلی مەردان#، بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ پێنشجەممە 20ی 7ی 2023، عومەر درێژ، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقام، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکووک، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی 42مین ساڵوەگەڕی کۆچی هونەرمەندی ناوداری کورد عەلی مەردان بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی چالاکییەکانی ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقام دەکرێتەوە و چەند گەنجێکیش بە گوتنەوەی گۆرانییەکانی عەلی مەردان لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداری دەکەن.[1]