ناو: توانا
ناوی باوک: محەمەد
ناوی دایک: پەریخان ئۆمەر
$ژیاننامە$
توانا محەمەد سمایل، لە ساڵی 2011 کۆلێژی یاسای #زانکۆی کۆیە#ی تەواوکردووە، بڕوانامەی ماستەری لە یاسا لە پسپۆڕی حوکمڕانی دیموکراسی و سەروەری یاسا Democratic Governance and Rule of Law لە زانکۆی باکووری ئۆهایۆ، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2014دا، بەدەستهێناوە، دوای بردەنەوەی زەمالەی فوڵبڕایت Fulbright Scholarship.
لەو کاتەوە کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاردەکات لە بوارەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندن.
لە ساڵی 2015دا، بەژداری لە پڕۆگرامی هاوینەی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی (IACA) لە نەمسا کردووە.
دوای چەندین ساڵ لە کار و کۆششی بەردەوام پەرتووکی گەندەڵی و حکومەت هۆکارەکانی، لێکەوتەکانی، چاکسازیە لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە، وەک پڕۆژەیەکی خۆبەخشی و بۆ چاکەی گشتی. دوای ئەوەی مۆلەتی فەرمی لە نووسەرانی پەرتووکەکە و چاپخانەی زانکۆی کامبریج وەرگرتووە و سپۆنسەری لە زانکۆی یێڵ بەدەستهێناوە. پەرتووکخانەی تەبایی پەرتووکەکەی لە ساڵی 2023دا بڵاوکردووەتەوە. هەموو کۆپیەکانی ئەم چاپە بەخۆڕایی دەبەخشێتە پەرتووکخانە گشتییەکان و ناوەندە زانستی و مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
توانا محەمەد سمایل لە خێزانێکی جوتیار لە گوندی #ئیلنجاغی گەورە# ، #کۆیە#، #هەولێر# لە 1989 دا لە دایک بووە. ئێستا خاوەنی چەند بڕوانامەیەکی باڵان لە زانکۆکانی بەریتانیا و ئەمریکاوە. [1]