پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕەشید عەلی هەینی فەقێ
14-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ڕۆژین حاج حسێن
14-09-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
نەوزاد هێتوتی
14-09-2024
هومام تاهیر
ژیاننامە
ڕۆنیا عوسمان
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ژینۆ هەستیار
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مەجيد سەعيد ئەحمەد دزکوژ
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سنەوبەر محەمەد نەجیب
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
فاروق عەباس عەلی
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانى
12-09-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
زاهیر شکور
12-09-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  536,037
وێنە
  109,307
پەرتووک PDF
  20,194
فایلی پەیوەندیدار
  103,555
ڤیدیۆ
  1,526
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,160
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,966
عربي - Arabic 
30,176
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,836
فارسی - Farsi 
9,480
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,642
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,222
پەرتووکخانە 
25,554
ژیاننامە 
25,237
کورتەباس 
18,031
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,651
پەند و ئیدیۆم 
13,528
شوێنەکان 
11,996
شەهیدان 
11,575
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,260
بەڵگەنامەکان 
8,346
وێنە و پێناس 
7,345
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,258
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,424
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
250
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,323
∑   تێکڕا 
234,398
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ولیەم یوحەننا
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
15-09-1980
ژیاننامە
ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕە...
ژیاننامە
سادق مەلا ئەحمەد عوسمان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 2...
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف

مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ناو: ئەحمەد
نازناو: مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ناوی باوک: ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1911
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-04-2004#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی سەید ئەحمەدی کوڕی سەید ئەمینی کوڕی سەید موحەممەدی کوڕی سەید ئەمینی کوڕی سەید خدری کوڕی سەید بەوانی کوڕی سەید خان عەلی خانە و نازناوی (فەیلەسووف) بوو، و بە مامۆستا مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف ناسرابوو، ئەوەش لەبەر بلیمەتی و زیرەکی و شارەزابونی بە شێوەیەکی بێ وێنە لە زانستە شەرعییەکان و فەلسەفە و عەقیدەی ئیسلامی و زانستەکانی تری وەک بەلاغەو مەنتیق و عیلمی کەلام و سەرف و نەحوی عەرەبی و فەلەک و ئوستورلاب و جوگرافیا و مێژوودا. ھەروەھا شارەزایی زۆرباشی ھەبوو لەزانستی زەوی ناسیدا.
مامۆستا مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف لە نەوەی بابا شێخ ئەحمەدی باینچۆی کوری سەید مەحموودی سەبزەوارییە و لە سەیدەکانی (پیرخزری)یە پشتاوپبشت دەچنەوە سەر ئیمام ڕەزای مەشھەد خوای لێ ڕازی بێت.
لە ساڵی 1911ز بەرامبەر 1329ک لە کەرکووک لەدایک بووە. ھەر منداڵ دەبێت و لە تەمەنی چوار ساڵیدا باوکی ئەگوێزێتەوە بۆ بەغدا و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، ھەر بۆیە مامۆستا فەیلەسوف لەوێ گەورە دەبێ و پێ دەگات و ھەر لە بەغداش فێری زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی دەبێت. دوای ئەوە لە کەرکووک و ھەندێ ناوچەی دەوروبەری و چەمچەماڵچەمچەماڵ و ھەولێر ژیان بەسەر دەبات و ماوەیەکیش لە ئێران بووە. لە ژیاندا ھەژاری و کەم دەرامەتی و نەبونی زۆر بینیوە. چەند جارێک ماڵی تاڵان کراوە و ناخۆشی و دەربەدەری زۆری بینیوە و نوسراوو کتێب و پەرتووک و شیعرەکانی لەو نێوانەدا فەوتاون و لەناوچوون، تەنانەت لە ساڵی 1963 دا کتێب و نوسراوەکانی بەر شاڵاوی تاڵان کردن دەکەوێت و چەند کتێبێکی کەم نەبێت ھیچی بۆ نامێنێتەوە و ھەندێ کەسی خەڵکی کەرکووک کە سەرباز دەبن لە باشووری عێراق بە ڕێکەوت ھەندێ لە کتێبەکانی بەدەستی منداڵی عەرەبەوە دەبینن لە شاری عیمارەو چەند دانەیەکی کەمی بۆ دێننەوە. لە ساڵی 1979 دا سەفەری حەج دەکات و ئەو ئەرکە پیرۆزەش جێبەجێ دەکات.
مامۆستا زانستە شەرعییەکان و فەلسەفە و حیکمەت و بەلاغەو مەنتیق وعیلمی کەلام و فیقھو ئوسوڵی فیقھو حەدیس و باقی زانستەکانی ئەو سەردەمەی خوێندوە.
سەرەتای خوێندنی لە شاری بەغدا دەست پێکردووە، پاشان بۆ مەبەستی بەپایان گەیاندنی خوێندنەکەی ڕووی لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری وەکو لەیلان و باواو فەرقان و کردووە، دواتر زۆر شوێنی تر گەڕاوە وەکو #سلێمانی# و #گەرمیان# و #خانەقین# و زەھاو و چەند شوێنێکی تر.
سەرەتا لە بەغدا دەچێتە لای (کتاب = کوتتاب) بۆ فێربوونی ئەلف و بێ ی عەرەبی، دوای ئەوە قورئانی پیرۆزی خوێندوە. پاشان دەچێتە مزگەوتی #شێخ عەبدولقادری گەیلانی# و ھەندێک حەدیس و دیوانی خواجە حافزی شیرازی و گولستان و بوستانی شێخی سەعدی شیرازی و چوار دەروێش و پەند عەتارو ھەندێک کتێبی تری فارسی دەخوێنێت، پاشان ھەندێک کتێبی تورکی و ئینگلیزی ئەخوێنێت. ئینجا دەچێتە کەرکووک و لە مزگەوت ومەدرەسەکانی ئەو شارە دائەمەزرێت و دەست بە خوێندن دەکات. دوای ماوەیەک ڕووئەکاتە لادێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری و ماوەیەکیش لەو شوێنانەبەسەر دەبات، دوای ئەوە ئەگەرێتەوە کەرکووک و درێژە بە خوێندنەکەی دەدات. ئینجا دەچێتە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین و زەھاوو ماوەیەکیش لەوێ دەمێنێتەوە و پاشان ئەگەرێتەوە بۆ کەرکووک و ئەمجارەیان لە (مەدرەسەی ئەوقافی ئایینی کەرکووک) وەرئەگیرێت. مامۆستا ئەم مەدرەسەیە بە پلەیەکی زۆر باش تەواو دەکات. ئەوەی پێویستە بوترێت لەو کاتەدا لە نموونەی ئەو مەدرەسە ئایینی یەی کەرکووک کەسەر بە وەزارەتی ئەوقاف بوو، سێ مەدرەسەی ئایینی تر ھەبوون لە ھەریەک لە شارەکانی بە غداو #موسڵ# و بە سرە و کەرکووک (نموونەی پەیمانگاو کۆلێژە ئایینی یەکانی ئێستا). دەرچوانی ئەو جۆرە مەدرەسانە شارەزایی یەکی زۆر باشیان ئەبوو لە زانستە شەرعی و ئایینی یەکان و بڕوانامەی دەرچونیان (تخرج) پێ ئەدرا. دواتر مامۆستا فەیلەسوف ڕووئەکاتە شاری سلێمانی و سەرەتا لە خانەقای مەولانا خالید دائەمەزرێ و ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە، دوای ئەوە چەند شوێنێکی تر دەکات ھەر لەناو شاری سلێمانی بەڵام ئەو شوێنانەی بەدڵ نابێت و لەدواییدا لە خانەقای #مەحوی# جێگیر دەبێت و ماوەیەکی زۆر لە خزمەت مامۆستا ئەسعەد مەحوی دەخوێنێت و ماوەیەکی باش ئەمێنێتەوەو دۆستایی یەکی زۆرباشی لەگەڵدا پەیدا دەکات. دواتر ڕووئەکاتە لادێ و ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی و ماوەیەکیش بەو شوەیە بەسەر دەبات و ئینجا بەیەکجاری ئەگەرێتەو بۆ کەرکووک و لە خانەقای مامۆستا مەلا عومەری ئۆمەرگومەتی جێگیر دەبێت و لە ساڵی 1937 دا ئیجازەی مەلایەتی وەر دەگرێت و دەبێت بە مەلا و دەست دەکات بە خزمەت کردن و فەقێ یەکی زۆری لێ کۆئەبێتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/572803/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/572803/0001.JPG=KTML_Photo_End=
مامۆستا بۆ خوێندن زۆر شوێنی کوردستان و عێراق گەڕاوەو ناخۆشی ژیان و ئازارو بێ پارەیی و نەبونی و غەریبی زۆری چەشتووەو تەنانەت چەند جارێک بۆ سەردانی ماڵەوەیان لە کەرکووکەوە بۆ بەغدا بە پێ ڕۆیشتوە.
مامۆستا فەیلەسوف ساڵانێکی زۆر و نزیکەی شەست ساڵ خزمەتی بە دین و بەژین کردووە لە زۆر شوێنی کوردستان و عێراق، لەوانە کەرکووک و ناوچەی ساڵەیی و کوبێسە و سامەڕا و چەمچەماڵ #حاجی ئۆمەران# ناوچەی قەڵاسێوکە و زۆر شوێنی تر. لەو ماوەیەشدا ئیمام وخەتیبی کردووەو دەرسی بە قوتابی و فەقێکانی داوە. لە زۆر شوێنەوە فەقێ ڕووی لێکردوەو لە خزمەتیا زۆر بە شانازی یەوە خوێندویانەو دەیەھاو سەدەھا فەقێ ی کورد لەسەر دەستی خوێندنیان تەواو کردوەو بوون بە مەلاو مامۆستا.
لە ساڵی 1974 دا بەشداری لە شۆرشی ئازادی خوازی گەلەکەی کردووەو بووە بە دادوەر لە دادگای تەمیزی شەرعی لە کوردستان.
نوسینی زۆری ھەبوە لەسەر زانستەشەرعی یەکان، بەڵام زۆربەیان بەر تاڵان و سووتان کەوتون و فەوتاون، تەنھا چەند نوسراوێکی کەمی ماوە کە ھێشتا چاپ نەکراون.
مامۆستا فەیلەسووف زانایەکی ئایینی زۆر شارەزاو توانا بوو، زانایەکی زۆر لێ ھاتوو بوو لە فەلسەفەی ئیسلامیدا و ھەمیشە ھەوڵی ئەدا بۆ بەرپەرج دانەوەی ئەو فەلسەفە بیانیانەو ڕاو بۆچوونانەی کە دژی فەلسەفەو بیرو بۆچوونی ئایینی ئیسلام بوون، ئەم ھەوڵەشی لەکاتی وانەووتنەوەی بە فەقێ و قوتابی یەکانی دا زۆر بەروونی دیاربوو.
شارەزایییەکی زۆر باشی ھەبوو لە زمانی عەرەبی و عیلمی کەلام و بەلاغەو مەنتیق دا.
شارەزایی یەکی زۆرباش و زانستیانەی ھەبوو لە مێژووی کوردو مێژووی عەرەبی و ئیسلامی و تەنانەت لە مێژووی ولاتانی ئەوروباو ئەمریکاشدا.
زەوی ناس و ئەستێرە ناس و فەلەک زانێکی چالاک بوو.
تواناو ئارەزویەکی زۆرچاکی ھەبوو لە خوێندنەوەدا، تەنانەت لە تەمەنی پیریشیدا ڕۆژانە نزیکەی 10 کاتژمێری بە خوێندنەوە بەسەر ئەبرد.
ئەدەب دۆست وشیعر دۆست و ڕەوانبێژ بوو، شارەزایی یەکی زۆری ھەبوو لە ماناو شیکردنەوەی شیعرو ئەدەبی عەرەبی و کوردی و فارسی دا. زۆر حەزی لە شیعرەکانی مەولانا و حافز و خەیام و بابا تاھیر و مەحوی و #نالی# و #سالم# و #مەولەوی# ئەکرد.
مامۆستا فەیلەسوف لة تەمەنی 86 ساڵیدا و لە 17ی ئەیلوولی 1997 توشی شەلەل دەبێت بەھۆی جەڵتەی دەماغەوە و نزیکەی حەوت ساڵ بەو شێوەیە لەسەر جێگا دەکەوێت. لە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی 14ی نیسانی 2004 بەرامبەر (24/ 2 / 1425 ک) لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە شاری ھەولێر و لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیان پاکی بە یەزدانی مەزن دەسپێرێت و ھەر ھەمان ڕۆژ تەرمە پیرۆزەکەی ئەگوێزرێتەوە بۆ شاری کەرکووک و لە گۆرستانی #ڕەحیماوە# ئەنێژێت، بەو جۆرە ئەو چرایەش دەکوژێتەوە لە خوازیارانی شەرع و دین. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 464 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14-04-2004
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-1911
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1911
ڕۆژی کۆچی دوایی: 14-04-2004 (93 ساڵ)
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کەرکووک
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): هەولێر
شارەزایی لە زمان: فارسی
شارەزایی لە زمان: عەرەبی
شارەزایی لە زمان: تورکی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 03-06-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 03-06-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 464 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1196 KB 31-05-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سنەوبەر عومەر ئەحمەد
کورتەباس
کورد لە پڕۆژەی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگای چین
کورتەباس
کۆنترین ساڵنامەی جیهان لە کوردستان دەدۆزرێتەوە
ژیاننامە
ئاڤان جەوهەر
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
پەرتووکخانە
دیوانی وەفایی؛ دەستخەتی میرزا عیسای گەورک 1322ک-1904ز
کورتەباس
دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەوارناسان لە گردی کاراهان نەخشاندنی گوێدرێژێکی تەمەن 11 هەزار ساڵە لە کاتی راکردندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ
ژیاننامە
ژینۆ هەستیار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
وێنە و پێناس
دوو گەنجی شاری ئامەد ساڵی 1920
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ساڵی 1980 لە شارۆچکەی دوکان
ژیاننامە
زاهیر شکور
ژیاننامە
مەجيد سەعيد ئەحمەد دزکوژ
ژیاننامە
ڕەشید عەلی هەینی فەقێ
کورتەباس
دراوی حکومەت و میرنشینە کوردییەکان لە سەردەمانی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک مامۆستای شاری کەرکووک لەبەردەم قوتابخانەی ئیمام قاسم و ئەیوبیەی سەرەتایی ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕۆنیا عوسمان
پەرتووکخانە
پۆپۆلیزم دیدگای و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی شوێنەواری و کەلەپووری لە ئیدارەی سۆران دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی پیرمام ساڵی 1984
ژیاننامە
فاروق عەباس عەلی
پەرتووکخانە
دەروازەو زانیاریی مۆرفۆلۆژییانە لە زمانی کوردییدا
ژیاننامە
سنەوبەر محەمەد نەجیب
وێنە و پێناس
پردی تازەی شاری مەهاباد ساڵی 1958
پەرتووکخانە
دەستنوسی ڕازی تەنیایی ئەحمەد هەردی
ژیاننامە
عەبدولقادر عەلی
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ولیەم یوحەننا
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ولیەم یوحەننا
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
15-09-1980
10-04-2015
هاوڕێ باخەوان
15-09-1980
ژیاننامە
ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
12-04-2017
هاوڕێ باخەوان
ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
ژیاننامە
سادق مەلا ئەحمەد عوسمان
17-09-2022
سەریاس ئەحمەد
سادق مەلا ئەحمەد عوسمان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 2 لە 2 )
03-09-2024
هاوڕێ باخەوان
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 2 لە 2 )
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕەشید عەلی هەینی فەقێ
14-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ڕۆژین حاج حسێن
14-09-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
نەوزاد هێتوتی
14-09-2024
هومام تاهیر
ژیاننامە
ڕۆنیا عوسمان
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ژینۆ هەستیار
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مەجيد سەعيد ئەحمەد دزکوژ
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سنەوبەر محەمەد نەجیب
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
فاروق عەباس عەلی
13-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانى
12-09-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
زاهیر شکور
12-09-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  536,037
وێنە
  109,307
پەرتووک PDF
  20,194
فایلی پەیوەندیدار
  103,555
ڤیدیۆ
  1,526
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,160
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,966
عربي - Arabic 
30,176
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,836
فارسی - Farsi 
9,480
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,642
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,222
پەرتووکخانە 
25,554
ژیاننامە 
25,237
کورتەباس 
18,031
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,651
پەند و ئیدیۆم 
13,528
شوێنەکان 
11,996
شەهیدان 
11,575
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,260
بەڵگەنامەکان 
8,346
وێنە و پێناس 
7,345
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,258
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,424
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
250
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,323
∑   تێکڕا 
234,398
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سنەوبەر عومەر ئەحمەد
کورتەباس
کورد لە پڕۆژەی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگای چین
کورتەباس
کۆنترین ساڵنامەی جیهان لە کوردستان دەدۆزرێتەوە
ژیاننامە
ئاڤان جەوهەر
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
پەرتووکخانە
دیوانی وەفایی؛ دەستخەتی میرزا عیسای گەورک 1322ک-1904ز
کورتەباس
دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەوارناسان لە گردی کاراهان نەخشاندنی گوێدرێژێکی تەمەن 11 هەزار ساڵە لە کاتی راکردندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ
ژیاننامە
ژینۆ هەستیار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
وێنە و پێناس
دوو گەنجی شاری ئامەد ساڵی 1920
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ساڵی 1980 لە شارۆچکەی دوکان
ژیاننامە
زاهیر شکور
ژیاننامە
مەجيد سەعيد ئەحمەد دزکوژ
ژیاننامە
ڕەشید عەلی هەینی فەقێ
کورتەباس
دراوی حکومەت و میرنشینە کوردییەکان لە سەردەمانی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک مامۆستای شاری کەرکووک لەبەردەم قوتابخانەی ئیمام قاسم و ئەیوبیەی سەرەتایی ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕۆنیا عوسمان
پەرتووکخانە
پۆپۆلیزم دیدگای و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی شوێنەواری و کەلەپووری لە ئیدارەی سۆران دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی پیرمام ساڵی 1984
ژیاننامە
فاروق عەباس عەلی
پەرتووکخانە
دەروازەو زانیاریی مۆرفۆلۆژییانە لە زمانی کوردییدا
ژیاننامە
سنەوبەر محەمەد نەجیب
وێنە و پێناس
پردی تازەی شاری مەهاباد ساڵی 1958
پەرتووکخانە
دەستنوسی ڕازی تەنیایی ئەحمەد هەردی
ژیاننامە
عەبدولقادر عەلی
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - پارت / لایەن - حزبی دێموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات) شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - مەهاباد شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕانانی پەرتووک کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.657 چرکە!