سروودی نیشتیمانی کوردستان یان سروودی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن شاعیری گەورەی کورد، پارێزەر یونس ڕەئووف ناسراو بە #دڵدار# لە ساڵی 1940 دانراوە، بووەتە بەشێک لە کولتوور و فەرهەنگی میللەتی کورد و جێگەیەکی پیرۆزی لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و دڵی جەماوەرەکەیدا هەیە و سیمبۆلی خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەمانە و ئاوێتەی بیر و ویژدانی هەموو چین و توێژێکی گەلی کوردستان بووه.=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=موزیکی سروودی ئەی ڕەقیب=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1629/0001.MP4?ver=131707626098176863=KTML_Embed_End=
دڵداری شاعیر کە دانەری سروودی ئەی ڕەقیبە، ناوی تەواوی یونس مەلا ڕەئوف مەلا مەحمود سەعیدە و لە#20-02-1918# لەشاری #کۆیە# لەدایکبووە و لە #12-11-1947# دا کۆچی دوایی کردووە.
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووه، کەس نەڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوورو شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووه، کەس نەڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
لاوی کورد هەستایە سەرپێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووه، کەس نەڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان هەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووه، کەس نەڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
لاوی کورد هەر حازر و ئامادەیە
گیان فیدایه، گیان فیدا هەر گیان فیدا
کەس نەڵێ کورد مردووه، کەس نەڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان