لە زمانی خۆیەوە:
من حەمەئاوات شێخ سدیق، خەڵکی #هەڵەبجە# و لە شێخانی عەبابەیلێم و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە هەڵەبجە و #سلێمانی# تەواوکردووە، پاشان پەیمانگای تەندروستیم لە ساڵی 1973 لە بەغدا تەواوکردووە، وەکو کاری سیاسی لە ساڵی 1968ەوە ئەندامی #یەکێتی قوتابیانی کوردستان# بووم سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی، لە ساڵی 1969 ەوە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەر سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی بووم، دوای تیکەڵبوونەوەش چ لە ڕێکخستنەکانی پارتی و چ لە قوتابیان کارم کردووە و ئەندامی لیژنە سەرەکییەکان بووم لە مەعهەدەکان و لە بەشی تەندروستی ڕێکخستنەکانی بەغدای یەکێتی قوتابیان کارم کردووە، کە سەر بە لقی پێنجی پارتی بووم، لە ساڵی 1974 چومە دەرەوە و بەشداری شۆڕشم کرد لەگەڵ کۆمەڵێ دکتۆری کادری تەندروستی دوای هەرەسیش هاتینەوە کوردستان و لە ساڵی 1976 پەیوەندیم بە #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە کرد و لە ساڵی 1978 چومە درەوەوە بوومە پێشمەرگە لە ناوچەی هەورامانی لەوێ ئەندامی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی بووم و وەکو ڕابەر سیاسی کۆمەڵە لە مەفرەزەکان بووم، هەر لەو ساڵە برینداربووم و دواتریش لە نەخۆشخانەی شۆڕش درێژەم بە خەباتی خۆمدا، دواتریش هاتمە خوارەوە بۆ مەڵبەندی یەک و چوینە پاڕەزان و لەوێ بارەگامان هەبوو کە بریتی بوین لە کاک #سالار عەزیز# و شیخ عەلی خولە کەشکۆڵ و #بەکری حاجی سەفەر# و مامۆستا پشکۆ و من حەمە ئاوات بەڵام بەهۆی جیاوازییە فکریەکانی ئەوکاتی کۆمەڵە ئێمە کارێکی ئەوتۆمان نەبوو هەروەها ئەندامی کۆنفرانسەکانی یەک و سێی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووم، لە سەرەتای دروستکردنییەوە یەکێک بووم لە کادرەکانی ئاڵای شۆرش تا ئەو کاتی وازم لە #ئاڵای شۆڕش# هێنا و چومە ڕێزی زەحمەتکێشان، دواتریش ڕەوتی نیشتیمانی کوردستانمان دروستکرد و ئێستاش کادرێکی بێکاری #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#م.[1]
ناوبراو پاشان بووە ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ڕۆژی 11-09-2017 لە بە نەخۆشی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.