ناو: هیوا
ناوی باوک: #سەید سەلیم#
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
$ژیاننامە$
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی، هیوا سەلیم نەبی ناسراو بە هیوا سەید سەلیم، ساڵی 1967 لە ڕواندزی پارێزگای #هەولێر# باشووری کوردستان، لە خێزانێکی پێشمەرگە لە دایکبووە، لە تەمەنی منداڵی باوکی شەهید دەبێ #24-12-1979#، ئەرکی خوێندن و بەخێوکردنی براو خوشکەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.
لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکان پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنە نەهێنیەکانی حزبی سۆسیالستی کوردستان، لە ڕێکخستنی ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕشگێڕ درێژە بە خەباتی نەهەێنی دەدات کە دواتر ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەکان هەیە، دبلۆمی لە بواری تەندرووستی هەیە.
لە دوای ڕاپەرێن پلەی جیاجیا لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەدەستدەهێنێت، دوا پلەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەبێت، کاری ڕاگەیاندن دەکات، لە ساڵانی کۆتایی نەودەدەکان وتاری سیاسی دەنووسێت، لە زۆربەی ماڵپەڕەکان و ڕۆژنامە و هەفتەنامەکان وتاری سیاسی بڵاودەکاتەوە.
سەرنووسەری ماڵپەڕی ئێستانیوزە و ماوەیەک بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە.
لەم چەند سەندیکا و ڕێکخراوانە ئەندامە (کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان KNK، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی ، ئ ڕێکخراوی koncicc، ڕێکخراوی ئاشتی و دادپەروری جیهانی، ناوەندی پێنی کوردە، ڕێکخروای شارەزایانی جینۆسایدی جیهانی)
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دەستەی داکۆکیی لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی ڕواندز و دەوروبەریەتی. [1]