نەوسود یا نەسووە، یەکێکە لە شار و ناوچە جوان و دڵگیرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەربە پاڕێزگای کرماشانە و ناوەندی ئەم شارە بریتییە لە شاری (پاوە) و (45)کم لە باکووری خۆرئاوای شاری پاوەوە دوورە.خەڵکی نەوسوود بە پنتەزاری هەورامی قسەدەکەن. تا سەردەمی ڕەزا شا، نەوسوود جێگەی دەسەڵاتی جافرسانی هەورامان بووە،لە ساڵی (1980) سوپای عێراق داگیریان کردووە تا (15-03-1987).