دڵشاد حامید دەروێش، لە ساڵی 1988 لە #سلێمانی# لەدایک بووە، ساڵی 2011 بە پلەی یەکەم بەشی یاسای #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە، دوواتر ماستەری لە زانکوی سەڵاحەدیین بەدەستهێناوە، لە ئێستادا مامۆستای یاریدەدەرە لە بەشی یاسای زانکۆی #هەڵەبجە#. بە دەر لە پیشەکەی، دڵشاد نووسەر و وەرگێڕە و خاوەنی چەندان پەرتووکە وەک:-
1- کەمینەکان
بابەت: یاسایی
دەزگا: ماڵی سووهرەوەردی.
2- لە سەرەتادا وشەکە نەبوو
بابەت: لێکۆڵینەوەی فەلسەفی
دەزگ: ناوەندی ڕەهەند.
3- دەریچەیەک نییە [وەرگێڕان]
دەزگا: ناوەندی غەزەلنووس.[1]