دایک و باوکی لە #هەورامان# لەدایکبوون، بەڵام خۆی لە گەڕەکی ڕیعایەی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی کردووە.
ماریا، لە ئۆگەستی 2019 کلیپێکی بەناوی دڵەکەم بڵاوکردەوە و ناڕەزاییی مەلا سەلەفییەکانی لێکەوتەوە و سووکایەتییان پێکرد. لە بەرامبەردا خەڵکانێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەوتنە بەرگری و کەمپین لە دژی مەلا سەلەفی و ئیسلامییەکان.