بێژەری ڕادیۆی کوردی بەغدا
خاتوو نیشتمان عومەر لە ستۆدیۆی ئێزگەی کوردی بەغدا لە ساڵانی 1980ەوە.
ئەو کاتە خاتوو نیشتمان لە هەرەتی لاوێتییەتی و بە جۆش و خرۆشەوە لە بەردەمی مایک و لە نێو ستۆدیۆ بەرنامەکانی ئاڕاستەی بیسەرانی ئیزگەی کوردی دەکات، ئەوکات سەدان هەزار کەس بیسەری ڕادیۆی کوردی بووە خاتوو نیشتمان پەیوەندی پیوەکردین و لەسەر داوای ئێمە بەڵگەنامە و وینەکانی سەردەمی ئێزگەی بۆ ناردین و بیرەوەرییەکانی خۆی بۆ باسکردین، سەرەای دڵخۆشی بە کردنەوەی پەیجی ڕادیۆی کوردی و ئێمەش هیوای بەختەوەری سەرفرازی بۆ خۆی و خانەوادەکەی دەخوازین و ئێستا لە وڵاتی دانیمارک لە تاراوگە دەژی.
خاتوو نیشتمان 96 ئالقەی بەرنامەی (ئێمە و ئێوەی) بە تۆمارکراوی لە ئیزگەی کوردیدا پارێزرابوو کە بەرنامەیەکی جەماوەریی بوو.. [1]