- بارزانی و ئۆباما لە واشەنتۆن کۆبوونەوە، بەپێی ڕاگەیندراوی هەردوولا کۆبوونەوەکە زۆر سەرکەوتوو بووە. ئەندامانی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێکهاتبوو.
- لەبەردەم دادگای دەربەندیخان چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و پشتگیری خۆیان بۆ سەروەرکردنی یاسا نیشاندا و داوایانکرد دادگاکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و چەندان کەیس هەیە یەکلایی بکەنەوە.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی سێ چارەی سەر بە ناحیەی گوێر، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەخەنە خوارەوە.
- لەپێجەم ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) گردبونەوەیەک لەشوێنی ڕفاندنەکەی لەنزیک کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدینی هەولێر بەبەشداری کەسوکاری شەهید و ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدرا.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، حکومەتی سوریا بە ناپاڵم مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج و نەخۆشخانە و خوێندنگەکانی ناچار کردووە لەژێر زەویدا کاربکەن، هێرشی حکومەتی سوریاشی بۆسەر مەدەنییەکان بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەسفکرد.
- گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایدەگەیێنێ، ئەمریکا لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا بەردەوامدەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.