$باکووری کوردستان$
- لە باکوری کوردستان، لەسەر ڕێگای نێوان #موش#- #ئامەد# لە کاتی تێپەڕبوونی بوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک تەقینەوەیەک ڕوویدا، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک بریندار بوون.
- کاتژمێر 5 لە نزیک (پردی جوانان) کە 30 کم دووری شاری وان – #جولەمێرەگ#ە، لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی زریپۆش دا تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە تەقینەوەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و دووانی تریش بریندار بوون کە یەکێکیان برینەکەی سەختە.
- لە گەڕەکی مەمانی شارۆچکەی تەکمانی سەر بە پارێزگای #ئەرزروم# 3 گەریلای #هەپەگە# لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.
$باشووری کوردستان$
- فەرمانبەرانی دادگای #سلێمانی# بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە دەستیان بەمانگرتن کرد و دەوامەکانیان ڕاگرت.
- لەسەر ڕێگەی #کەلار#- سلێمانی، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکەش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەکرەی کەیبڵی کارەبوە بووە لە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە سیانیان خوشکی یەکتربوون.
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی، پشتبەست بە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، تانکە ڕووسیەکان گەیشتونەتە بارەگای هەوایی شاری (لازقیە)ی سوریا، بەپێی هەواڵەکە حەوت تانکی ڕووسی جۆری (T- 90) لەگەڵ چەند تۆپی دوورهاوێژ لە بارەگاکە بینراون.
- کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەباحی قەزای مشێخی سەربە شاری #حەسەکە#ی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.