لەدایکبووی :01-07-1948
شوێنی لەدایک بوون : گوندی #پونگینە#، شارۆچکەی #بنەسڵاوە#، پارێزگای #هەولێر#.
عەشیرەت : سارمەمی
ئاستی خوێندن : سەرەتایی تەواو کردوە لە قوتابخانەی ئیسکان، لە گەرەکی ئیسکان.
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : خاسێ حسێن حسن، ناسراو بە محبوب
ناوی مندالەکان : تاڤگە، تریفە، تریسکە، هونەر، کریم.
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1976
لەرێگای شەهید (کەرریم ڕەسول) ی برای ڕێک خراوە بۆ ڕێکخستن.
ساڵَی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی :12-09-1980 لەگەڵ، سابر هەژار، یاسین ڕەسوڵ بەیەکەوە بونەتە پێشمەرگە لەیەک ڕۆژ.
یەکەم جار پەیوەندی بە بەرێز شێخ عەلی کردوە بۆ پێشمەرگایەتی.
لە ساڵی 1980 لە ماخۆ بزنان بریندار بوە بە بوردومانی هەلیکۆپتەربۆ عیلاج ڕەوانەی ئەلمانیاوسوید کراوە.
لەساڵی 1982 کراوە بە فەرماندەی کەرت لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
لەساڵی 1984کراوەبە فەرماندەی تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
دواتر کراوە بە فەرماندەی تیپی 21ی #کەرکووک#.
پاشان کراوە بە فەرماندەی 25ی خالخالان.
لەشەرەکانی قەیوان ماوەت بەبریاری جەنابی مام جەلاڵ کراوە بە بەرپرسی کەتیبەکانی تۆبخانە و وەک فەرماندەیەکی عسکری کارا ڕۆڵی بینیوە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (3) جار بریندار بوە لە شەرەکانی (ماخۆبزنان، گۆمەسپان، چەمی ڕێزان)
لە ساڵی 1988 بەهۆی زۆری ساچمەوگولە لە جەستەیەوە ڕەوانەی سوید کرایەوە، تا ساڵی 1991
لە 03-06-1993 کراوە بە قائیمقامی #شەقلاوە#.
لە 08-07-1996 لە نەخۆشخانەیەکی سوید گەیشتە کاروانی نەمرانەوە.