- بەهۆی بۆردوومانی هەڵەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، پێنج ئەندامی خانەوادەیەکی کورد، لە #موسڵ# کوژران، کەسوکاریان دەڵێن تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان لەژێر خانوو و باڵاخانە داڕماوەکاندا ماونەتەوە و، ناتوانن دەریان بهێنن.[1]
- #سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی گشتی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەگەر دەست بدەینە دەستی یەکدی سەردەکەوین و ئازادی و یەکسانی بە دەستدەخەین.[2]