$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە گۆڤەندی سەربە #شەمزینان#ی #جولەمێرگ# دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی تورک کوژران.[4]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگای نێوان شاری وان بۆ میسک داخرا.[4]
- موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، دەڵێت، کە هێزەکانمان لە #کەرکووک# ڕۆژێک پاش هەموو هێزەکانی دیکەی باشور کشانەوە، تەنانەت ئاگاداریشیان نەکردینەوە بۆ پاشەکشە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی قەیران لە پارێزگای #کرماشان# ڕایگەیاند، خوێندنگە و زانکۆکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی چڕبوونی خۆڵبارین ئەمڕۆ پشوویان دەبێت.[2]
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان ئێران شاڵاوێکی دیکەی ڕەوانەکردنی هێز بەرەو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە و ئەو هێز و کەرەستانە بەتایبەتی لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات - باشورو ڕۆژهەڵات - باکوری کوردستان جێگردەکرێن.[4]
$باشووری کوردستان$
- مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، کەلار و کۆیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ داواکردنی موچەی مامۆستایان.[1]
- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ عەبادی قسەیان لەسەر ئەوە کردووە دوای شەڕی #داعش# دەبێ بوونی #پەکەکە# لە عێراق یەکلایی بکرێتەوە.[2]
- #حەیدەر عەبادی# ڕایگەیاند، هەموو ئه و سنوورانەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقی فیدراڵدان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەتەنیا بەڕێوەدەبرێن و لە هیچیاندا ئیدارەی هاوبەش نابێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.[3]
- سەرۆکی #یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان# ڕایگەیاند، لەم قۆناخەدا لەگەڵ خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندندا نین. دەشڵێت داوایان لە حکومەت کردووە بەزوویی مووچەی مامۆستایان دابەشبکات.[2]
- ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# و کەسوکاری شەهیدان لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە و خۆپیشاندانیکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای کۆنگرەی یەکێتی دەکەن.[3]
- فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچە و چیای سەر بە شارۆچەی #سیدەکان#یان لە شارۆچکەی #سۆران# بۆردومان کرد.[1]
- چوار هاوڵاتی کورد کە ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژە لەلای هێزە عێراقییەکان بەدیلگیرابوون، ئازادکران.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەدان هاوڵاتی باکوری سوریا و هەزاران هاوڵاتی خەڵکی #کۆبانێ# لە ناوەندی شاری کۆبوونەوە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان دەستپێکرد، ئەوە سێیەم ساڵە کە ئەو ڕۆژە لە کۆبانێ ئاهەنگ دەگێڕدرێت.[4]
- لە کانتۆنی شەهبا، ڕێپێوانێک ئەنجام درا بە مەبەستی پشتیگیریی ئۆجالان و وەرگرتنی زانیاریی ڕاست سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئۆجالان، لە خۆپیشاندانەکەدا گەنجێک هەوڵیدا خۆی بسووتێنێت، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانی دیکەوە ڕێگری لێکرا و و ئەو ئاگرەی لە جەستەی بەردابوو کوژێندرایەوە.[4]