$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە سێگۆشەی پاسور و لیجەی #ئامەد# و ناوچەی دارا هێنێی لە پارێزگای چەولیک بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد.[4]
- بەپێی هەواڵی مێدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ کاتژمێر 17:30 لە سنووری ناوچەی لیجەی ئامەد لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر شەڕ ڕوویداوە. لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی هێزەکانی جەندەرمە بە ناوی ئیسماعیل جەسوور کوژراوە، هەروەها 4 سەربازیش بریندار بوون.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، یەکێک لە دستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران، کە سەرهەنگی سپای پاسدارانی شاری مەریوان بووە، تەقەی لە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی مەریوان (کە برا بوون) دەکات و دەبێتە هۆی برینداربوون و کوژرانی ئەو دوو برایە. شوناسی ئەو دوو برایە بە ناوەکانیحاجی لەتیف نیکپەی و عوسمان نیکپەی ڕاگەیەندراوە و هەروەها شوناسی بکوژەکەش بریتییە لە کاوە کۆنەپۆشی سەرهەنگی سپای پاسداران.[5]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوەندی شاری #مەریوان# ڕێستورانتێکی تایبەت بە سوپای پاسداران لەلایەن هاوڵاتیانی ناڕازییەوە سووتێندرا، لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیانی ناڕازی لە گوندی نێ بەردیان هەڵداوە بۆ ناو ماڵەکانی ئەندامانی سوپا.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146549/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە پارێزگای دهۆک خۆپیشاندان دەستیپێکرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146549/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزبییەکان و دادگاکانی چەند شار و شارۆچکەیەک لەدژی کەمنەکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.[1]
- لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە #چەمچەماڵ# بەشێک لە پۆلیسانی پاسەوانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی سلێمانی کەرکووکیان داخست.[1]
- لە #دهۆک#یش پۆلیسانی پاسەوانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[3]
- فڕۆکەکانی جەنگییەکانی تورکیا بە تۆمەتی بوونی گەریلای #پەکەکە# بۆردوومانی دوو ناوچە لە سنووری شارۆچکەی #وەرتێ# دەکەن.[6]
- ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری هەولێر لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی-یان کرد.[2]
- حکومەتی عێراق سەبارەت بە بایکۆتکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی هۆشداریدەداتە تورکیا و هەڕەشەی گرتنەبەری هەڵوێستی هاوشێوە بەرامبەر ئەو وڵاتە دەکات.[1]
- لە خوێندنگەی ئاڵای بنەڕەتی لە سلێمانی، پاش ئەوەی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنگەکە ڕوودەدات، باوکی خوێندکارێک بە چەقۆ بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و کوڕەکەی بریندار دەکات.[1]
- #حەیدەر عەبادی# بەسەردانێک گەییشتە سلێمانی.[3]
- لە پەیمانگای #ڕانیە# بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر سێیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ڕێکخست. کە تیایدا خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی ئەو پەیمانگایە بە چەندین داهێنان و بەرهەمی زانستی توانا و بەهرەکانی خۆیان خستە ڕوو.[1]
- خانەوادەی شەهید لیوا حوسێن مەنسوور سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ ماڵەکەیان لە سلێمانی ڕەتدەکەنەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل #یەپەگە# لە #عەفرین# ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە عەفرین 12 سەرباز و چەکداری هاوپەیمانی تورکیا کوژراون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سزای لەسێدارەدان و کردەوەکانی دوور لە پێوەرە مرۆییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە زیندانیان، لە چالاکییەکەدا ئیدانەکران.[4]
- چەند فەیلسوفی گەورەی جیهان، نامەیەکی کراوەیان بە ناوی بانگەوازییەک بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازیی حکومەتی ئەمریکایان کرد، کە بە گەمارۆی ئابوری و سیاسیی تورکیا پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.[2]