$باکووری کوردستان$
- هاوشارەداری ناوچەی سێرێی سەر بە شاری #وان# عەبدولقادر چالشکان کە لەسەر لیستی پارتیی هەرێمەدیموکراتییەکان (#دەبەپە#) هەڵبژێردرابوو، لەگەڵ 9 کەسی دیکە کە ماوەی 2 ساڵە لە زینداندان، ئەمڕۆ لە پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی وان دادگەیی کران. دادگەی دەوڵەتی تورکیا بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی کردنی بۆ عەبدولقادر چالشکان بڕیەوە. هەروەها سزای 4 ساڵ و 2 مانگ زیندانی کردنی بۆ باران چالشکان بڕیەوە بە تۆمەتی (هاریکاری کردنی ڕێکخستن. هەمان دادگە سزای 15 ڕۆژ زیندانی کردنی بۆ هەریەکە لە فولیا شەن، محەمەد دوندار و ئەکرەم یوجەل بڕیەوە. هەریەکە لە محەمەد زاکر دەنیز، فەیسەڵ ئەلتەر، نەجلا یامان، زافەر کەلەش و شادیە ئوچاک ئازاد کران.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا #ڕەحیم زەبیحی#، دەرهێنەری بەناوبانگی کورد و برایەکی گیانیان لە دەستدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی #کەرکووک#، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاوەوە، گوندی گرزوشانی سەر بە شارەدێی #سەرگەڕان# لە سنوری شارەدێی دبسیان بەدانیشتوانەکەی چۆڵکرد.[2]
- ڕێخراوێکی تورکی دەستپێکردنی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەرییەکەی کەرکووکی ڕاگەیاند. ئەوەش لەکاتێکدایە شوێنەواری کەرکووک ڕایدەگەیەنێت بۆ نۆژەنکردنەوەی قەیسەریە سوتاوەکە چاوەڕێی فەرمانی دادگا دەکەن.[1]
- یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتیی #هەولێر#، لە درێژەی چالاکییەکانیدا پێشبڕکێی خێرایی ئەسپی ئەنجامدرا و کۆمەڵێک سوارچاک تێیدا بەشداربوون.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161303/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێشبڕکێی خێرایی ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێشبڕکێی خێرایی ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- لە گوندێکی سەربە شارەدێی #سەنگاو# بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە منداڵێکی 6 ساڵان ئاودەیبات و گیان لەدەستدەدات.[6]
- بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، ڕێگەی نێوان #کەلار# - #دەربەندیخان# دادەخرێت.[6]
- لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان و #حەشدی شەعبی#، خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستیان بە وەرگرتنی گومرگ لە بارهەڵگرەکان کردەوە و بەهۆیەوە بە دەیان شۆفێر لە نزیک ئەو خاڵانە سەرگەردان ماونەتەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #یەڵدا عەباسی#، کچە گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی چاند و هونەری میزۆیۆتامیا، سەردانی وڵاتی تورکیای کرد، شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، لە شاری ئەستەمبوڵ دەستگیرکراوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە ڕابگەیەندرێت.[1] پاشتر نێوبراو ئازادکرا. لە دادگای تورک بە یەڵدا عەباسی-یان وتووە، کە لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە، لە ساڵی 2016دا بەشداری کۆنسێرتێکی کردووە لە شاری وان و لە کۆنسێرتەکەدا پێش ئەوەی گۆرانی بڵێت چەند قسەی کردووە و پشتگیری ڕێکخستنی کردووە، هەروەها لەسەر پێگەی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پشتگیری #عەفرین#ی کردووە.[2]