$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەسەر بانگەوازیی چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی شاری #مەریوان# گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژبە کوشتنی ژنان بەڕێوەچوو. هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە بەردەوامیی چالاکییەکە کرد و چەند چالاکێکیان دەستگیر کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- هێزە ئەمنیەکانی کەرکووک دوایین مۆڵەت دەدەنە زیاتر لە 300 خێزانی کورد بۆ ئەوەی خانووەکانیان چۆڵبکەن، لەیەکەم هەنگاویشدا خانوی چەند پێشمەرگەیەکیان ڕوخاند. خانوەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 300 خانووە و کەوتوەتە نێو گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووکەوە، لەدوای ساڵی 2003 ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکان چونە ناوی و بەشێک لەنیشتەجێبوەکانی ئێستاشی بەپارە کڕیویانە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284063/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆمپانیای نەوتی باکور گەڕەکێک بە کورد چۆڵدەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆمپانیای نەوتی باکور گەڕەکێک بە کورد چۆڵدەکات=KTML_ImageCaption_End=
- ستافی ژووری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# دەستیانلەکارکێشایەوە و ڕایانگەیاند: دوای ڕیفراندۆم سیاسەتی تەعریب و پەراوێزخستنی کورد لە #کەرکووک# و خورماتو و ناوچە دابڕێنراوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو سەری هەڵداوەتەوە، دەشڵێن: لەسەرو بەندی ڕێکەوتنی گۆڕان و پارتی بۆ دروستکردنی کابینەی نوێ سەرەڕای ئیلحاحی زۆرمان بزوتنەوەی گۆڕان هیچ پشک و ئەجێندایەکی ئەوتۆی بۆ کەرکووک و خورماتو و ناوچە دابڕێنراوەکان تێدا نەبوو.[1]
- #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# دەستگیرکرا.[2]
- بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی #پەکەکە#، هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا سێ ناوچە لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# سەر بە پارێزگای #دهۆک# لە یەک کاتدا بۆردومان دەکەن.[3]
- لە شارۆچکەی #سەرسەنگ#-ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگەی دهۆک، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا. ڕاگەیەنرا تەقینەوەکە لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕوویداوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەبەرامبەر بنکەی فریاکەوتن لە باکوری ڕۆۆژهەڵاتی منبج ڕوویداوە و به و هۆیەوە چوار کەس برینداربوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی وتەی وەزیری دادی تورکیا لە ئەمڕۆوە گۆشەگیری سەر ئۆجەلان لە ئیمرالی هەڵگیراوە و پارێزەرەکانی دەتوانن سەردانی بکەن و بچنە دیدەنی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیدا.[3]