$باکووری کوردستان$
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئازیم یاجان و شەهزادە کورت هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ڕێگەی ئارمووشی #وان# دەتسگیرکران. هاوسەرۆکانی شارەوانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترانەوە. پۆلیسی تورک باڵەخانەی شارەوانیان گەماڕۆداوە و ڕێگە بە کەس نادەن بچنە ناو باڵەخانەکەوە.[1]
- پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لە شاری #ئامەد# لە یەک کاتدا هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، هەر یەک لە محمد یاڵچین بەڕێوەبەری ڕێکخستنی (#هەدەپە#) و عەڵادین زوگورلی و سەڤیجان یاشار ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی یەنی شەهیر و حیکمەت ئالتوگ و سەنگول داغ کاپانجی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەداری ناوچەی پەیاس و ئایسەل توفان ئەندامی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی و کەنان جانپۆڵات ڕاوێژکاری سەمیرا گوزەلی ئەندام پارلەمانی (هەدەپە) دەستگیر کران.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لەکاژێر 02:17 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی ڕیختەر باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی و پارێزگای #ورمێ#ی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-#قەسەدە# لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی سەرچەتەی جەیش الاسلام بەناوی ئیسماعیل زاییم برای محەمەد زاییم کردووە، کە چەتە محەمەد زاییم لە دیمەنێکدا هێرشی سەر تەرمی شەهیدێکی #یەپەژە# بەناوی شەهید ئامارا ڕێناس دەکرد.[1]
- لە گوندی مەسعودیە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی #گرێ سپی#یەوە، تانکێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە لایەن #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیکەوە تەقێنرایەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373121/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دانیشتوانی ناوچەی دێرکی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ڕوسیا و تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دانیشتوانی ناوچەی دێرکی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ڕوسیا و تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد=KTML_ImageCaption_End=
- دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەی #دێرک#ی سەر بە کانتۆنی #قامیشلۆ# کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ڕوسیا و تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد، سەربازەکانی تورکی فاشیست دەستڕێژی گولەیان کرد بە ناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک بە ناوی (سەرخوەبوون عەلی) شەهید بوو ژمارەیەکیش لە هاوڵاتیان بریندار بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد کە ئەوروپا هاوکاری کورد بکەن. باسی لەوەش کردووە: سەربازەکانمان لە سوریان و دەمانەوێت ئەوروپاش بێنە پاڵمان بۆ هاوکاریکردنی کورد. هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە: دەبێت هاوکاری گەلانی عێراق و لوبنان بکرێت بۆ ڕزگاربوون لە دەستڕۆیشتوویی ئێران لەو وڵاتانە.[3]
- شارەداری بۆداپیستی پایتەختی هەنگاریا، لەسەر شوێنی کارەکەی #ئاڵای کوردستان# لە ڕیزی ئاڵای وڵاتان هەڵدەکات و ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) دەردەبڕێت.[4]