$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی #هەدەپە#ی گومگم ئولکو کارائاسلان، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەت کۆپ عەدنان تۆپچو و هاوسەرۆکی شارەوانی شاروچکەی لیز دلاوەر کەسکین دوێنی لە شاری موش لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستگیرکران و بە بیانۆی پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن لە لایەن #وەزارەتی ناوخۆ#وە لە پۆستەکانیان دوورخرایەوە. لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان قەیوم دامەزرێنران. قایمقامی کۆپ محەمەد ئیلیدی بووەتە سەرۆکی شارەوانی کۆپ و لیز، قایمقامی گمگم ئەرتوغرول ئاڤجی بووەتە سەرۆکی شارەوانی گورگم.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیاتر لە 2 هەزار کەس لە خەڵکی #مەریوان# و دەوروبەری، بۆ دۆزینەوەی #کۆڵبەر#انی ونبوو، لە بەرزاییەکانی تەتە-ی هەورامان لە حاڵی گەڕاندان.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374866/0021.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو چالاکوانی دیکە لە کرماشان دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو چالاکوانی دیکە لە کرماشان دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_End=
- بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییەدا، پۆلیسی #کرماشان# 250 کەسی لە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاند. عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، 250 کەس کە لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداربوون یان هانی خەڵکیان داوە ناڕەزایەتی دەرببڕن، دەستبەسەرکراون. دەشڵێت، زۆربەی گیراوەکان، تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 35 ساڵ دایە.[5]
- کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای ژنانی گلاریسی کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بۆ شەوی یەڵدا، پێشی پێگیرا و هەڵوەشایەوە.[3]
- لە شاری کرماشان، 'فوئاد موزەفەری' و 'فەرزاد سەفەرە' لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیرکران.[2]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی #شەڕڤان#ی #یەپەگە# زەردەشت #گەرمیان#ی کە لە بەرخۆدانی #سەرێکانی#ی ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدببوو، لە شاری #سلێمانی#یەوە بەڕێکرا بۆ شارۆچکەی #کەلار#.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374866/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی شەهید زەردەشت گەرمیانی بەڕێکرا بۆ کەلار=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی شەهید زەردەشت گەرمیانی بەڕێکرا بۆ کەلار=KTML_ImageCaption_End=
- لە شارۆچکەی کەلار فەرمانبەرانی گرێبەست گردبونەوەیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی دەکەن.[2]
- بەهۆی هەڕەشە و مەترسییەکانی چەکدارانی #داعش#، هاووڵاتیانی کوردی نیشتەجێی سنووری زەنگاباد ناچار بوون چەک هەڵگرن و پاسەوانی و پارێزگاری لە گیان و ماڵی خۆیان بکەن. داواکارن پێشمەرگەی زیاتر ڕەوانەی سنوورەکەیان بکرێت و بنکە و بارەگای زیاتری سەربازیی بکرێنەوە. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت لە هەنگاوی یەکەمدا چواردە بنکەی سەربازییمان دامەزراندووە و ژمارەی بنکەکانیش زیاتر دەکەین.[1]
- بەسەرپەرشتی بەڕِێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەڕیوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری #چەمچەماڵ#، چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ دەستیپێکرد و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوامبێت.[6]
- نیوەرۆی ئەمرۆ بەسەدان هاووڵاتی شاری #کەرکووک# بەشداربوون لە پێشوازی کردن لە تەرمی شەرڤانی شەهید محەمەد حوسێن ناسراو بە ناڤدار کەرکووک کە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا شەهید ببوو، پاش گەرانەوەی تەرمی پیرۆزی شەهید ناڤدار کەرکووک بە مەراسیمێکی شکۆدار بە دروشمی شەهید نامرن لە گۆرستانی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکووک بەخاک سپێردرا.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374866/0022.JPG=KTML_Photo_Alt=ناڤدار کەرکووک بە دروشمی شەهید نامرن لە گۆرستانی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکووک بەخاک سپێردرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374866/0022.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی نەگەڕانەوەی ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە بۆ 74 خێزانی #هەڵەبجە#یی کرابوو لەزانکۆی شاهانەی بریتانی، دادگای هەڵەبجە دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی داخست و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەش لەو کارە هۆشداری دەدات.[7]
- دەستەیەک لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی بە گردبوونەوەیەک لە دژی ڕووخاندنی ماڵی هونەرمەندی کۆچکردوو #کەریم کابان#، ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوا دەکەن ماڵەکەی کەریم کابان ببێتە گەلەرییەکی هونەری و بۆ دروست کردنی تەلار و تاوەری بەرز نەڕوخێنرێت.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئیدارەی خۆبەڕێوبەرایەتی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا گەڵاڵەیەکی ئاشتی و دەستپێشخەرییەکی ئاشتەوایی بە ئامانجی کرانەوەی سیاسی و گەڕانەوەی ئەنەکەسە بۆ گۆڕەپانی سیاسی باکووری سووریا ڕاگەیاند.[1]
- بە سەدان هاوڵاتی شارۆچکەی شەداد جەنازەی شەهید موهەنەد شعێبی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ناوچەی ئەلسوور-ی سەر بە دێرزۆر شەهید بوو، لە ناوەندی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدانەوە وەریانگرت و گواستیانەوە بۆ گۆڕستانی شەداد.[4]
- سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە جیا جیاکانی فیدڕاسیۆنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەم چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ گوندی جەپهەی سەر بە ناوچەی عەین عیسای تۆپباران کرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی توند لە بڕیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لەبارەی گەمارۆخستنە سەر تورکیا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەنقەرە بێدەنگ نابێت.[1]
- پەرلەمانی عێراق لە کۆی 50 ماددە، 14 ماددەی نێو پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسندکرد، کاتێک دەنگدان گەیشتە سەر ماددەکانی 15 و 16 نوێنەرانی کورد داوایان کرد دەنگدان لەسەر ئەو دوو ماددەیە دوابخرێت، بەڵام ئەو داوایەی کورد نادیدەگیرا، بۆیە نوێنەرانی کورد و زۆربەی نوێنەرانی سوننە و بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی دیکە لە هۆڵەکە چوونەدەرەوە بەمەش ڕێژەیی یاسایی ئامادەبوون نەما. دواتر سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی کورد کۆبووەوە بەڵێنی دا ئەو دوو ماددەیە نەخاتە دەنگدان، جارێکی دیکە نوێنەرانی کورد گەڕانەوە، بەڵام کاتێک هەستیان کرد جارێکی دیکە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو دوو ماددەیە بخرێتە دەنگدانەوە، نوێنەرانی کورد بەتەواوی لە دانیشتنەکە کشانەوە بۆیە لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنەکە کۆتایی پێبێهێنرێت و بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دوابخرێت.[5]