$باکووری کوردستان$
- کاتژمێر 09:51ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5، 6 پلەی ڕێختەر ناوچەیەکی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ناوچەی کانی ڕەشی لە شاری چەولیک هەژاندووە، ئەمەش دووەم بوومەلەرزەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکە دەهەژێنێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەسووڵ حەسەنزادە” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵەتوو“ی #سەردەشت# بە سەختی برینداربوو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کرا. هەروەها لە هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “هادی ڕاستی” خەڵکی بانە، لە سنووری “کانی سێو“، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە بریندار کرا و بۆ ناوەندی دەرمانیی بانە ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، پزیشکەکان بارودۆخی تەندروستیی ناوبراویان نالەبار ڕاگەیاندووە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383595/0040.JPG=KTML_ImageCaption_Title=برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە=KTML_ImageCaption_End=
- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردووا، بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “زامن ئاوا“ی شاری #سەقز# بە ناوی “کەماڵ حسێنی” لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا#وە گیانی لەدەستداوە.[6]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی میدیایی کورد، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سنە# کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. ئەو چالاکانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کاناڵەکانی دژی نیزام بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەکەیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژەی کێشاوە.[9]
- بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی سنوورپارێزیی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران لە سنووری #بانە#، یەکێک لە مەئموورانی حکوومەت کوژرا. هەواڵدەرییەکانی حکوومەت، شوناسی ئەو مەئموورە سنوورپارێزەیان بە ناوی ئیستواری یەکەم عەلی خەلیلی ڕاگەیاندووە.[9]
- بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنورییەکانی بانە و #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جووتیارێک گیانی لە دەست دا و #کۆڵبەر#ێکیش بریندار بووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- درەنگای شەوی ڕابردوو، تا ئەم بەیانییە، تورک بە دەیان فڕۆکەی ئێف 16ی ئەمریکی، دەیان ئامانجی بنکەکانی #پەکەکە#ی لە #مەخموور#، #شنگال#، #قەندیل# و ناوچەی پاراستنی میدیا بۆردوومانکرد. بۆردوومانەکان زۆر چڕبوون و بریندار و زیانی ماڵی زۆری بەدواوە بوو.[1]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە پێش دەستپێکردنی بۆردومانەکەی تورکیا پاسەوانەکانی کەمپەکە زانیارییان پێگەیشتوە کە تورکیا بۆردومان دەکات، بۆیە ئامادەکاری پێشوەختەی خۆیان کردوەو لە بۆردومانەکەشدا هیچ کەسێک شەهیدو بریندار نەبووە.[3]=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Embed_Alt=بۆردوومانی تورک بۆسەر کامپی پەنابەران لە مەخموور=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383595/0001.MP4?ver=132366855402335713=KTML_Embed_End=
- هاوکات لەگەڵ بۆردوومان و داگیرکارییەکان، دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆری هێناوەتە سنووری برادۆست، هەروەها شۆفڵ و حەفارە و ئامێرەکانی دیکەی تایبەت بە دروستکردنی ڕێگا و بارەگای لەگەڵ هێزەکەدا جێگیرکردووە.[5]
- دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری #هەولێر# ڕێگریان لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی هاوڵاتیانی شاری هەولێر کرد، کە بڕیاربوو دژی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، چەندین چالاکوانیان دەستگیرکردووە، لەنێو گیراوەکان دوو ئەندامی باڵای حزبی شیوعیی تێدایە.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکی فراوان بە بەشداریی سەدان کەس بەرەو شەقامی سەهۆڵەک ئەنجامدرا، لە دژی ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆسەر چەندین ناوچەی باشوری کوردستان ئەنجامیدا.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- هاوڵاتیانی ڕانیە، دژی هێرشی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجاداو سەرەڕای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، داوایانکرد، کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەو هێرشانە.[5]
- 2 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.[1]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا دادگای بەرایی #دوکان# ئاشکرای کرد: بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی دوکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتییان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە کەرەنتینکردنی دادگای بەرایی دوکان بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ.[4]
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار #سۆران# عومەر کە بەدەنگی 57 پەرلەمانتار پەسەندکرا هەڵدەوەشێنێتەوە.[3]
- میر کامیران خەیری بەگ یاریدەدەری میری کوردانی ئێزدی بۆ کاروباری ئایینی کۆچی دوایی کرد.[3]
- د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە #سلێمانی# تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین کردووە.[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی پەڵکانەی سەربە #خورماتوو# بۆمبێک بەهێزەکانی سوپای عیراقدا تەقیوەتەوەو سێ کوژراو دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سێ ژنە چەکداری #داعش# دوای ئەوەی لە کەمپی هۆل لە #حەسەکە# ڕایانکرد، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئاسایش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرانەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، کاژێر 00:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی شنگال، قەرچووغ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکوڕک بۆردوومانکردووە و لە بۆردوومانەکاندا 81 ئامانجی پەکەکەیان پێکاوە.[2]
- کەریم عەلەوی، ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی خاک و سەرەوەری عێراق و پێویستە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا بانگهێشت بکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو پێشێلکاریانە.[5]
- فەرماندەی چالاکیە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و داوا دەکات تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لەسەروەری خاکی عێراق بگرێت.[7]
- کۆمکاری عەرەبی، لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نیشاندا و دەڵێت، کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق و سوریا و لیبیا مایەی قبوڵ نییە و لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبییەوە ڕەتدەکرێتەوە.[5]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا 1106 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و 45 توشبوی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی ئەو توشبوانەشی چاکبونەتەوە ڕو لە هەڵکشانە بەشێوەیەک لەماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردودا 1150 توشبو چاکبونەتەوە.[8]
- ژنانی کورد لە ستوکهۆلمی پایتەخی سوید بۆ ڕسواکردنی هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا و شەنگال و مەخمور و هاوکات بۆ ئیدانەکردنی بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان، دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)