ناو: نەبیل
نازناو: نەبیل خدر ڕەشید وێنەگر
ناوی باوک: خدر
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-07-1958#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
نەبیل خدر ڕەشید وێنەگر
لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایکبووم.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەڵگورد بووە و ناوەندی و دواناوەندی لە (الاخوة والمستقبل) بووە، بۆ سەربازی چوومه شاری بەغداد و لەوێ زانکوی بەغداد، کولێژی ئەدەبیات، بەشی ڕاگەیاندنم تەواو کرد لە ساڵی 1985.
لە ساڵی 1972 ەوە کاری ڕۆژنامەنووسی و فۆتۆگرافەریم کردووە، تەنها خۆم 37 پێشەنگام کردۆتەوە لە زۆربەی وڵاتان، بۆ کورد و کوردستان و بە دەیان جار خەڵاتکراوم، جگە لە دەیان نووسین و ڕاپۆرت لەسەر مافی میللەتی کورد و زووڵم و زۆرداری حکومەتی #بەعس# و ئەوانەی پاش 2003 حوکمی عێراقیان کردووە، وە لەبەر ئەم هۆکارانەش زۆر دژایەتیم کراوە و لێم دەکرێت.
من لە ساڵی 1990 نزیکەی شەش مانگ لە بەندینخانەی (رەزوانیە) لە بەغداد زیندانی کراوم بەهۆی ئەوەی دژی شەڕی کوێت بووم، وە ئەشکەنجە دراوم و هەتا ئێستاش شوێنی برینەکان لە سەر جەستەم ماون.
پاش گەڕانەوەم و ڕاپەڕین و ئەوەی ڕوویدا، کاتی هەڵاتنمان بەرەو دەرەوەی هەولێر، لە نزیک خاڵی پشکنینی هەولێر – مەسیف هەلیکۆپتەری ڕژێمی بەعس هێرشیان کردە سەرمان و ئۆتۆمبێلی بەرازیلی سوورمان پێبوو بەر گوللەی فڕۆکە کەوت، برا و وخوشکم بریندار بوون، هەر لەوێ دیمەن کچی گەورەم لێم ون بوو، پاش 21 ڕۆژ لە (خانە)ی ئێران دۆزیمانەوە، کە پاش ئازارێکی زۆر و بەپێ گەیشتین، ئەو کات لە شارۆچکەی دیانا چاومان بە شەهید فڕەنسۆ کەوت و سەرۆک بارزانی وتاری هەبوو.
پاش گەڕانەوەمان بۆ شاری هەولێر، پاش ماوەیەک لە ژیانی سەخت، ساڵی 1994 گەیشتینە ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووین.
لە ساڵی 2004 تاوەکو ساڵی 2012 لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە هۆلەندا فەرمانبەر بووم، وە خزمەتێکی زۆرم کرد وەک کوردێک بۆ پەنابەران و ڕەوەندی عێراق بەگشتی و کورد بە تایبەتی.
پاش 8 ساڵ لە کارکردنم لە پیشەی دیپلۆمات و خزمەت کردن و فێربوونی چەندین زمان (ئەڵمانی، هۆڵەندی، ئینگلیزی، تورکی، عەرەبی) دوای گەڕانەوەم بۆ کوردستان لە مانگی 07-2013 بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دامەزرام وەک یاریدەدەری ڕاگەیاندکار، لە بەرواری 01-07-2020 خانەنشین کرام.
وەک وێنەگر نزیکەی 27 پێشانگەی وێنەی فۆتۆگرافیم کردووە، یەکەمیان ساڵی 1984 لە هۆڵی ئەیوبیە، دواهەمیین پێشانگا لە شاری پاریس مانگی ئادار 2020، یەکەم و دوایین وینەگر بووم ساڵی 2008 لە شاری قاهیرە لە خانووی ئۆپرا پێشانگام کردۆتەوە، جگە لە شارەکانی ئەمستردام و نایمیخن و وارشۆ، بەدەیان ڕێزلێنانم هەیە لەو بوارە.
تاوەکو ساڵی 2022 زیاتر لە 1300 نووسراو و ڕاپۆرتم لەسەر نەتەوەی کورد نووسیوە و جێگای شانازیە بۆ من.[1]