ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: ساڵح
ڕۆژی لەدایکبوون: #20-11-1973#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا ساڵح لە دایکبووی 20-11-1973 لە کانی پیرە سەرچنار لە سلێمانی لە ساڵی 1980 چووەتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی کانی بەردینەی سەرچنار دواتر خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە، لە ساڵی 1991 بەشداری بەر چاوی هەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئەو ساڵەدا، وە بۆتە پێشمەرگە لە تیپی شەهید وەستا لەتیفی کانی سپیکەیی و دواتر چووەتە مەکتەبی سیاسی لە ماڵی #مام جەلال# بە پلەی فەرماندەی مەفرەزە لەگەڵ دروست بوونی لیژنەی ڕێکخستن لە سلێمانی لەگەڵ حوکومەتی ئەو کاتەدا دەست نیشانیان کردووە بۆ لێپرسراوی سەیتەرەی عەربەت سلێمانی دواتر چووەتە لای بەڕێز کەمال موفتی ساڵی 1992 لەگەڵ تەشکیل بوونی حوکومەتی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری #هەولێر# بووە، تاکو ساڵی 1996، وە لە ساڵی 2005 چووەتە خوێندنگای مەشق کردن بە ملازم ئێستاش پلەکەی ڕائیدە لە لیوای 102 لە ساڵی 1991 لە سنووری دۆڵە ڕووت کادرێکی چالاکی کۆمیتەی سەرچناری (ی. ن. ک) بووە دواتر بووە بە ئەندام، هەروەها کاری ڕێکخراوەی و سەربازی بەیەکەوە گرێ داوە لە ساڵی 1994 بووە بە موختاری 23 گوند لە سنوری دۆڵە ڕووتی سەرچنار بەبێ بەرامبەر، بۆ خزمەت کردنی خەڵکی سنوورەکە. وە لە کاری ڕێکخراوەیشدا لە ساڵی 2006 هاوکار و پشتیوانی ڕێکخراوی (پرژان) بووە کە ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیری بووە و خاوەنی ڕادیۆی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی پرژان، وەک بەشی کۆمەڵایەتی هەموو ڕاوێژێکیان پێ کردووە وەک پڕۆژەی کردنەوەی خول بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و فارسی و کوردی و خولی ئارایشتگایان کردۆتەوە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە چەندین جار خەڵات و مەدالیای وەرگرتووە و هه میشە ویستویەتی چرایەک بێت بۆ چواردەورەکەی وە تا ساڵی 2009 بەردەوام بووە دواتر لە ساڵی 2018 لەسەر پێشنیاری ڕۆژنامەنووس شاخەوان دوکانی دەست نیشان کرا کە بەیەکەوە وەک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی (چەپک) بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ ئاری دوکانی کە بیرۆکەکەی لە هۆڵنداوە بووە دایان مەزراند و وە مۆڵەتی ڕەسمیان بۆ وەرگرت بە یاسایی کە ڕێکخراوێکی نیودەوڵەتییە و لەسەر ئاستی جیهان و کوردستانیش دەستیان کردووە بە کاری مرۆیی و مرۆڤ دۆستی ئێستاش لە 2022 یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی چەپکە، هەروەها چەندین سوپاس نامە و مەدالیای وەرگرتووە و خاوەنی بڕوانامەی مەرکەزی قەڵاچوالانە وە بەشداری چەندین خولی کردووە لەوانە خولی زمانی عەرەبی خولی سەرکردە و خولی ئەفسەران و کادران و ڕۆشنبیران.[1]