ئاش بە چەقەنە و مەسۆیی بە چەنە.
مەسۆیی ناوی گوندێکی کوردستانە، لە ناوچەی قەراخ بەعس کاولی کرد (هەنبانە بۆرینە) ، دانیشتووانەکەی زۆر چەنەبازن و لەسەر هەموو شتێک قسەدەکەن، هێندەی درێژ دەکەنەوە، بێتام دەبێت واتە: کاری ئاش بە چەقەنە و کاری مەسۆیی بە چەنەبازی جێبەجێ دەبێت، بە یەکێک دەوترێت کە بەکاری چەنە ئیش و کاری بباتەسەر. [1]