ناو: زاهیر
ناوی باوک: محەمەد ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1939
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
زاهیر محەمەد -مۆسیقا ژەن و گۆرانیبێژ
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندە (زاهیر محەمەد ئیبراهیم قادر) ە، ساڵی 1939 لە شاری کۆیە لە گەڕەکی بەفریقەندی تەنیشت مزگەوتی خۆیان (حەتک) کە باوکی مەلای ئەو مزگەوتە بووە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئولای جاران و ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە، دوای پۆلی سێ چووەتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەشی مۆسیقای خۆراوایی، دوای تەواوبوونی لە پەیمانگا بە مامۆستا دادەمەزرێت، ساڵی 1957 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە قوتابخانەی ناوەندی لەسەر دەستی هونەرمەند باکووری کە مامۆستای ئینگلیزی بووە و تیپێکی بچکۆڵەی لە قوتابخانەی ناوەندی دامەزراندبوو بە پاڵپشتی مامۆستای خواڵێخۆشبوو (شەفیق سابیر) ، بەڵام ئەو تیپە زۆری نەخایاند دوای ساڵ و نیوێک ئەندامەکانی ئەو تیپە کە ناویان نابوو (تیپی باواجی) دەچنە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا و مامۆستا باکووریش خۆی دەگوازێتەوە بۆ هەولێر، دواتر لە ساڵی 1972 تیپەکەیان بە مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ئیعلامی دەوڵەتی ئێراق دامەزراند وەهەمان ناویان لێنا (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە) ، ساڵی 1959 یەکەم بەرهەمی لەتیپی قوتابخانە بۆ ئاهەنگێک بووە، کۆی بەرهەمی هونەری لە گۆرانی و سروود زیاتر لە 150 بەرهەمە، ژمارەیەکی کەمی لێ بڵاوکراوەتەوە لە ئێزگەی کوردی بەغدا و تەلەڤزیۆن، لە 9/7/ 2018 لە کۆنسێرتێک لەگەڵ تیپی باواجی لە کۆیە (گۆرانی گوتووە، کاتێک کە قوتابی پەیمانگا بووە لە بەغدا تیپێک دامەزراوە بە سەرپەرشتی (حسام الچلبی) و ئەندامی ئەو تیپە بووە، لە شاری (کووت) ی باشووری ئێراق کە دوورخراوەتەوە بە دامەزراندن لەوێ تیپێکی پیبێکی درووستکردووە لە چالاکی قوتابخانەکان، دواتریش کە گەڕاوەتەوە کۆیە دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی بووە و تا ئێستاش بەردەوامە لەو تیپە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 21-08-2021[1]