نووسین و لیکۆلینەوە: هیمداد بناوی
=KTML_Bold=بناویە یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین گوندەکانی کوردستان=KTML_End=
گوندی بناوی سەربە شارەدێی #خەلیفان#ی ئیدارەی سەربەخۆی #سۆران#ە ، یەکێکە لە گەورەترین گوندەکانی سنووری ئەم ئیدارەیە لە ڕووی دانیشتووانەوە، هەروەها لە ڕووی جوگرافیا و ڕوبەرەوە گەورەترین گوندی سنوورەکەیە، کە ڕوبەرێکی زۆر فراوانی هەیە، و ئەمەش جیاوازە لە سەرجەم گوندەکانی تری خەلیفان و ئیدارەی سۆران.
گوندی (بناوی) خاوەن مێژوویەکی پڕ لەسەروەری و تاڵە، لە ئێستا و لە کۆندا کە بۆ دەیان جار ڕوبەڕووی و وێران کاری و سووتان بۆتەوە بە درێژایی مێژوو چەند جارێک گوندەکە وێران کراوە و لەگەڵ زەوی تەخت کراوە، بەڵام خۆشبەختانە جارێکی تر لەهامان شوێن یان لە شوێنی نزیک لە شوێنی پێشووتر بنیاتنراوەتەوە و ئاوەدان کراوەتەوە، کە هەزاران ساڵ پێش ئەم وێران کاریانە ڕوویانداوە، و شوێن و شوێنەوارە بەجێماوەکان گەواهیدەری ئەم وێرانکاریانەن، وەکوو (=KTML_Italic=جاوین=KTML_End=) و سەروچاوەی (=KTML_Italic=نارتە=KTML_End=) و (=KTML_Italic=کۆراف=KTML_End=) و (=KTML_Italic=گردکۆک=KTML_End=) و (=KTML_Italic=قەڵات بیوکە=KTML_End=) و (=KTML_Italic=کانی دڕەیڵ=KTML_End=) کە پێشتر بەشێک بوون لەم گوندە، و لەوێ ژیاون و بناویان ئاوەدان کردۆتەوە، جگە لەمەش تائێستا چەندین شوێنەواری گۆڕستان و نووسینی بزماری لەم گوندە دۆزراوەتەوە،
بە پێی هەندێک بەڵگە و سەرچاوە، پێی دەچێت کە مرۆڤی نیاندرتاڵ لەم گوندە ژیاون و بەشێکی ئەشکەوتەکانی ئەم گوندەیان بەکارهێناوە (هاوشێوەی ئەشکەوتی شانەدەر کە شوێنی سەرەتاترین مرۆڤی سەر زەویە بەپێی بەڵگە شوێنەواریەکان )، وەکوو ئەشکەوتی (کونە نین)، کە (نین) بە مانای (سەیدە یان پاشا و خواوەند دێت لە زمانی سۆمەری و ئەکەدی)دا، (ئەشکەوتی ڕەشماڵان) و (ئەشکەوتی هێلین) و (ئەشکەوتی گەرەخوار) و کە بەشێکیان قوڵی و درێژی و پانیان زیاتر لە (100مەترە) هەروەها چەندین ئەشکەوتی تر کە هەموویان لە سەرچاوەی ئاوییەکانەوە نزیک بوون. لە هەموو یەم ئەشکەوتانەدا، پاشماوەی ژیان و ئێسک و پروسکی مرۆڤ و ئاژەڵ، و لە هەمووی گرینگتر نووسینی بزماری (مێخی) دۆزراوەتەوە، بەڵام بەداخەوە زۆربەیان دزراون و بەتاڵان براون و ئەم سەرچاوە مێژوویە گرینگەیان بە هەدەر داوە. لەم گوندە مێژوویە زیاتر لە سێجار نووسینی بزماری لێ دۆزراوتەوە و بەهەر هۆکارێک بێت بزرکراون. کە جارێکیان لە شەڕی ناوخۆ بەگوێرەی گێڕاوەکان، پێشمەرگەیەک لە چیای سەرەزێی نزیک ئەم گوندە پارچە بەردێکی دۆزیوەتەوە کە نووسینی بزماری لەسەر بووە و دوارتر ون دەبێت و پارچە بەردەکە نووسراوەکە بێ سەروشوێن دەبێت.
دوو جاری تریش کەلو پەڵی ناو ماڵ کە لە زەردە و زێڕ درووست کراون، و نووسینی بزمارییان لەسەربووە و لەناو گۆڕی مردووانی، گۆڕستانە کۆنەکانی ئەم گوندە دەرهێنراون، کە پاشماوە و شوێنەوارە بەجێماوەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە ئەم گۆڕانە، گۆڕی یەهودی و کریستیان بن، چونکە بە گوێرەی هەموو بەڵگە و سەرچاوەکان گوندی بناوی پێش هاتنی ئایینی ئیسڵام دانیشتووانەکانی کریستیان و جوڵەکە بوون.
پەیڕەوانی ئەم دوو ئایینەش زۆربەی جار کەلوپەڵە گران بەهاکانیان لەگەڵ مردووەکان ناشتووە. زۆربەی جار بۆخۆشی خەڵکی بیانی، بە خەڵکی بناوی دەڵێن (بن جوو) واتا نەوەی جووەکان، و هەروەها تاکوو پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل بەشێک لەجووەکان لە گوندی بناوی ژیاون و دواتر کۆچیان کرد بۆ ئیسڕایل ، و لە دوای ساڵی 1970 هەندێکیان بۆسەردان، و وەکوو هاسۆزی بۆ گوندەکە سەردانی بناویە دەکەنەوە و خەڵکی ئەم گوندەش میوانداریان دەکەن.
بەگوێرەی بەڵگە و سەرچاوەکان، باپیرە گەوەری بنەماڵەی ئەحمەد ئاغا و ڕەسوڵ ئاغا (کە یەکێکن لە کۆنترین و گەورەترین بنەماڵەکانی ئەم گوندە)، باپیره گەورەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەر کەسایەتی و دانشتوانی ڕابردووی ئەم گوندە، کە پێش هاتنی ئایینی ئیسڵام لەسەر دینێکی تر بوون، ئەویش (=KTML_Italic=تاژدین=KTML_End=) و (=KTML_Italic=گڕۆز=KTML_End=) بووە، کە لەو کاتەدا گوندەکە وەکوو قەڵایەک و فەرمانڕەوایەک بووە لەسەردەمی ئەو پاشایە و ئازایانە و سەربەخۆ ژیاون، گوندەکە لە هەموو لایەک پارێزراو بووە و خۆی ژیاندووە و سەرچاوەی بژێوی تایبەت بەخۆی هەبووە، چونکە ڕووبەرێکی زۆری زەوی بۆ کشتوکاڵ بە هەردوو جۆری ئاوی و دێمی هەبووە، کە ئەوکاتیش کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیان بوون.ئەم گوندە لەپاڵ زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕوبەڕێکی زۆر فراونتری لەوەڕگای هەبووە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ کە ئەم دووکەرتەش کەرتی سەرەکی بژێوی بوونە.
لەپاڵ ئەمانەش گوندەکە قافڵەی کاروانی و بازرگانی سەربەخۆی هەبووە، بۆ بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئەو کەڵوپەڵانەی کە لێی زیاده و گۆڕینەوەیان بەو شتومەکانەی کە لەناوچەکە نەبووە.
کە زۆربەی جاریش کاروانەکە بۆ بازرگانی دەگەیشتە موسڵ و بەسڕە و بەغدا و وڵاتی شام کە ئەم بازرگانیەش هەتا ساڵانی 70 و 80کان بەردەوام بوو، تا ئەوکاتیش بەرهەمی (توتن) (برنج) (مێوژ) (پیاز) (مووی بزن و مەرەز و خوری) ڕەوانەی دەرەوە کراوە و ئەوبەرهەمانەیان هێناوەتەوە کە لە گوندەکەدا نەبووە، وەکوو شەکر و ئارد گەنم و قەسپ و جڵ و بەرگ و هتد..
هەروەها ئەم گوندەکە دەکەوێتە سەر ڕێگایەکی سەرەکی کاروانڕەوی و بازرگانی، لەنێوان وڵاتی ئێران و شام و ئێراق لە ڕێگای حاجی ئۆمەران و بۆ ڕواندوز و تێپەڕین بەناو گوند و تێدەپەڕی بۆ هەریر و لەوێشەوە بۆ #هەولێر# یان بۆ چەمەی سەید ئەحمەد و پەڕینەوە لە زێی زاب زێی گەورە بۆ موسڵ و شارەکانی تر. لە کۆنەوە لە ژیانی دۆڵی ڕافیدەین (دۆڵی دووئاوان) تاکوو ئێستا ژیان لەم گوندە بەردەوامە، هەروەک لەسەرەوە ئاماژەشمان پێدا، ئەم گوندە چەندین جار وێران کراوە و شوێنەکەیان چۆڵ کردووە و لە شوێنکی نزیکتر لەهەمان شوێنی چوارچێوەی جوگرافیای گوند شوێنەکەیان ئاوەدانکردۆتەوە.
بەداخەوە بەهۆی مڵمڵانێ و ناکۆکی لەنێوان چینەکانی کۆمەڵگا و حیزەبەکان، مێژووی ئێمە و زۆربەی ناوچەکان شێوێنراوە و لەبیرکراون، یاخود نەنووسراونەتەوە، یان بەپێی خواستی خۆیان نووسراونەتەوە.
بەڵام سەربەرزانە مێژووی ئەم گوندە هەرگیز نەکەووتوە و ناکەوێ و وێران ناکرێ جا چ دوژمنی دەرەکی بێت یان ناوخۆی، هەرگیز نەیان توانیوە بەسەرماندا زاڵبن.
گەر موستەشار و دوژمنەکانی ناوخۆی وڵات و جیرانەکانمان نەبوونیایە هەرگیز دوژمنی دەرەکی و بێگانە نەیدەتوانی بەسەرماندا زاڵبێت، زیندووترین نموونەش ئەو نموونەیە کە لەجەنگی جیهانیدا، ئینگلیز هێڕشی هێنا بۆ سەر ئەم گوندە کە ئەوکات یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی جیران بەپێش دوژمن دەکەوێت و ڕێ خۆشکەریان بۆ دەکات، بەڵام خۆشبەختانە خەڵکی گوندەکە بەتەنیا ڕوبەڕوی ئینگلیز بوونەوە لە بەرەبەیانیەکی زوو تاکوو نزیک ڕۆژاوا لە (کانی دڕەیڵ و کانی کۆڵکان) توانیان زەبرێکی کوشندە لە ئینگڵیزبدەن و یەکێک لە فەرمانڕەواکانی ئینگلیز بکوژن. کە بە برینداری دەکەوێتە دەست خەڵکی گوندەکە، کە فەرمانڕەواکە یەکێک لە (ددانەکانی زێڕ) دەبێت و یەکێک لە پیاوەکانی گوندکە هەر بە زیندوویەتی ددانەزێڕەکەی لێدەکاتەوە و دواتر دەیکوژێت و ددانەکە دەباتەوە گوندکە و بە خەڵکی گوندی نیشان دەدات و دەڵێت ددانی (کەپتاڵ) م لێکردەوە کە ئەوکات بە کاپتن یان دوت کەپتاڵ پێشتر بە گەورە و فەرمانڕەوای ئینگڵیزیان دەوت کەپتاڵ، هەروەها سوپای عوسمانی هێڕشی کردۆتە سەر ئەم گوندە و کاوڵکاریەکی زۆری کردووە.
تەنانەت سەرجەم سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانی کورد لەم گوندە ژیاون و ماونەتەوە و درێژەیان بە پێشمەرگەیاتی داوە، وەکوو (#مەڵا مستەفا بارزانی#) کە سێ جار سەردانی گوندەکەی کردووە، کە هەرسێ جارەکە کورەکانی بەناوی #مەسعود بارزانی# و #سابیر بارزانی# و #لقمان بارزانی# یاوەڕ و لەگەڵی بوونە، و له ديوەخانی (حاجی مستەفا بناوی) ماوەنەتەوە کەدەکاتە باوکی خوالیخۆشبو کەمال و محەمەد و علائەدين و جميل و لقمان تەنانەت جاریکیان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لەو دیوەخانە ماوەتەوە بەجوانترین شێوە خزمەتیان کردوون و کۆمەک و هاوکاریان پێشکەش کردوون، خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر شاهیدی ئەو ڕاستیەن کە مەلا مستەفا شایەتی داوە کە گوندەکە تاکە شوێنە کە لێی ماوتەوە و خەڵکی گوندەکە پاراستویانە و جاسوسیان بەسەر نەکردووە و خەبەریان لێ نەداوە، و مەلا مستەفا بارزانی خۆی شایەتی داوە وتویەتی لە هەموو شوێنک باسی گوندی بناوی کردووە کە وتویەتی تاکە شوێنە لە دەڤەری سۆران کە بە بێخەمی لێی بمێنمەوە و هەست بە ئەمن و ئەمان دەکەم وە لەکاتی نان خواردن حاجی مستەفا خۆی پێش مەلا مستەفا کەوچکەک خواردنی لە خواردنەکەی ئەو خواردوە بۆ ئەوەی مەلا مستەفا لە پاکی خواردنەکە دڵنیا بێتەوە کە ژەهری تیا نییە، بەڵام مەلا مستەفا زۆر پێی توڕەبوە و پێی ناخۆش بووە، چونکه پێی دەگوت من قەت گومانم لە ئێوە نییە و زۆر ئەمان و هیچ ترسم لەسەر نییە کە لێرە دەمێنمەوە و دەیگووت تەواو هەست بەئازادی خۆم دەکەم و دڵنیام جاسوسیم لەسەر نییە، چونکە خەڵکی گوندیش و پیاوەکانی حاجی مستەفا هەمووکات چاودێر و ئاگاداریان بوون.
وە هەروەها جارێکیان پاشای کۆره (میر محەمەدبەگ پاشای میرنشینی سۆران) بەم ناوچەیە تێدەپەڕێت و تەماحی لەگوندەکە دەکات. جگە لە،مەش (#نەوشێروان مستەفا#) زۆربەی کاتەکانی پێشمەرگایەتی لەم گوندە بووە، و چیرۆکی تاڵی تۆمارکردووە (کە لە کاتێکی نزیکدا باسی ئەمەش دەکەین). هەروەها (#کۆسرەت ڕەسوڵ#) ساڵی 1984 دێتە ئەم گوندە و دەبینێت کە گوندەکە کارەبای 24 کاتژمێری هەیە و سەری سوڕدەمینێت، و دەڵێت ماشاءاللە گوندەکە ئۆتۆنۆمی وەرگرتووە و جیاوازە، چونکە ساڵی 1979 ڕژێمی ئەوکات کارەبا بۆ گوندی بناوی دێنێت بەهۆی ئەوەی ڕژێم پێشتر فەوجێکی عەسکەری لەسەر خاکی گوندەکە دامەزراندبوو بۆیە کارەبای بۆ گوندەکە هێنا تەنیا بۆ بناویە و گوندەکانی تری ناوچەکە کارەبایان نەبوو، ئەوکاتیش بناوی گەورەترین گوندبووە لەڕوی دانیشتووانەوە کە زیاتر لە 200 ماڵ و خێزانی تێدابووە. [1]