ستار ئێف ئێم ڕادیۆیەکی ڕۆشنبیری گشتی ئەهلییە، لە ڕێکەوتی 2012-1-10 لە شاری هەولێر دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کردووە.
ڕادیۆ ی ستار ئێف ئێم گرنگی بە هونەری گورانی و موزیکی کوردی و بابەتی هەمەڕەنگ و هەواڵەکانی ڕۆژانە دەدات
پەخشی 24 کاتژمیر بەردەوامە.
لە ئێستادا پەخشی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەردەوامە [1]
ڕادیۆی ستار ئێف ئێم لە #10-01-2012# بۆ یەکەمجار لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەستی بە پەخش کردووە، لە #10-01-2023# ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ئێن ڕادیۆ.
ئێن ڕادیۆ کوورتکراوەی (NETنێت) ڕادیۆیە.
نێت ڕادیۆ ڕادیۆیەکی ئەهلیی گشتییە لە بوارە جیاوازەکانى وەکوو: سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، ئابوریی، ڕۆشنبیریی، وەرزشیی و ... هتد، کاردەکات .