پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
05-09-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان؛ ژیاننامە و ناساندنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان
05-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
04-09-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بڵند هەڵۆ
04-09-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
کچی سەرهەنگ
04-09-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
04-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بونیادی گێڕانەوەی تەنز ئامێزانە لە ڕشتەی مرواریدا
04-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی کورد لە ڕۆمانی کوردیدا (کرمانجیی ناوەڕاست)
04-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کاروان سەلیم قەیتەران
03-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کاوە فاتیحی
03-09-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  534,566
وێنە
  108,947
پەرتووک PDF
  20,132
فایلی پەیوەندیدار
  102,857
ڤیدیۆ
  1,497
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,559
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,613
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,553
فارسی - Farsi 
9,231
English - English 
7,487
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
342
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,250
پەرتووکخانە 
25,501
ژیاننامە 
25,053
کورتەباس 
17,851
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,631
پەند و ئیدیۆم 
13,439
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,570
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,261
بەڵگەنامەکان 
8,334
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,236
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,397
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
636
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,096
MP4 
2,461
IMG 
199,403
∑   تێکڕا 
233,283
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حسێن عارف
ژیاننامە
زارا محەمەدی
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
شەمسەدین موفتی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 2...
دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی یەکەم:گەشتێک بەناو مێژووی گەردوون
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی یەکەم:گەشتێک بەناو مێژووی گەردوون

دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی یەکەم:گەشتێک بەناو مێژووی گەردوون
دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی یەکەم؛ گەشتێک بەناو مێژووی گەردوون
زانست تەنیا دیمەنێکە لە ڕاستی - فڕانسس بەیکن.
زنار بابەکر.

$پێشەکی نووسەر$
هەر تاکێکی ژیوەر، ئامانج و مەبەستی دیاریکراوی خۆی هەیە. گرنگ نییە کە تۆ ئیش و کارت چییە، خاوەن چ پیشەیەکیت و ژیانت بە چ شێوازێکە، لە چ بارودۆخێکی ژیاندا لەدایکبوویت و هەروەها بەرەو کوێ ڕێ دەکەیت، هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی واتایەک بۆ ژیان دەگەڕێیت. ئەمە، پێدەچێت کە پاڵنەرێکی نیهادی مرۆیی بێت و سرووشتییانە لە بیروهۆشماندا هەبێت. هەروەها، هەمیشە ئەو ئامانج و مەبەستەش کە لە ژیانماندا دیاریمانکردووە و لەپێناویدا دەژین، بەتەواوەتی هاوتای ئەو واتایەیە کە بە بیروهۆشی خۆمان توانیومانە لە ئەنجامی تێڕامان و بیرکردنەوەدا پێی بگەین. ژیان، تەنیا لای ئەوانە بێواتایە، کە تاکوو ئێستا هیچ ئامانج و مەبەستێکیان نییە لەپێناویدا بژین. بەڵام، بۆچی هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی واتای ژیاندا دەگەڕێین؟ چونکە گشتمان بێئەوەی ئاگاییانە درک بەخۆمان بکەین، وێڵین و بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن! بەدوای ڕاستی ژیان و بووندا دەگەڕێین.
دۆزینەوەی ڕاستی، بیرێکی هۆشیار و فراوانی دەوێت. هەروەها، بۆ گەیشتن بە شێوازێکی جوانتر و پڕواتاتری ژیان، پێویستە زیاتر لە ڕاستی نزیک ببینەوە. کەوابێت، ئەوەی کە لێرەدا خاڵی ناوەندییە بۆ دۆزینەوەی ڕاستی و گەیشتن بە ژینێکی جوانتر پڕواتاتر، بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریمان و هەروەها فراوانکردنی بیروهۆشمان.
لەم نووسینەدا، - کە تەنیا بریتییە لە بەشێک لە زنجیرە بابەتێک، - خوازیارم کە لەبارەی زانستەوە بۆ ئێوە بدوێم. زانست، ئەگەرچی کە تاکوو ئێستا نەیتوانی ڕاستی ژیانمان بەتەواوەتی بۆ دەربخات و هێشتاش چەندان پرسیاری وەڵامنەدراوە لەخۆدەگرێت. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، لایەنێکی زۆر گرنگی ژیانە کە دەتوانێت بیروهۆشی مرۆڤ فراوان بکات و زیاتر بەرەو دۆزینەوەی ڕاستی پاڵی بنێت. فڕانسس بەیکن، فەیلەسوفی ئینگلیز، لە وتەیەکدا دەڵێت: زانست تەنیا دیمەنێکە لە ڕاستی. بۆیە، هەرچەندە، کە زانست ناتوانێت تەواوی ڕاستی بە تۆ ببەخشێت، بەڵام دەتوانێت دیمەنێکی زۆر ناوازەت پێببەخشێت.
لە تەمەنێکی بچووکتری زانخوازیمدا، کاتێک کە تازە بیری خۆم بەڕووی چەمکە هەمەجۆرە زانستییەکاندا دەکردەوە، ئەو بوارەی کە هەمیشە منی بەرەو خۆی کێش دەکرد و تەنیا جارێک لە فێربوونی شتێکی تازەدا درێغی نەدەکرد لە سەرسامکردنم و هەروەها پەرۆشکردنم بۆ فێربوونی شتێکی تازەتر، بریتی بوو لە گەردوونناسی. بەڕاستی، زانستی گەردوونناسی بیروهۆشی مرۆڤ بەناو ئەستێرەکاندا دەفڕێنێت و هەروەک پشتێنەیەکی هەسارۆکەیی بەدەوری خۆری ناوچەقی زانست و زانیارییەکاندا دەیخولێنیت! کاتێک کە لێرە، لە پەڕنووس، دەستم بە نووسین کردووە، هەر هەمان ئەو بوارەم بۆ دەستپێکردن بژاردە کردووە کە لە ژیانی خۆمدا دەستپێکی هەموو شتێک بووە. بەهیوای ئەوەی، کە بە فێربوون و وەرگرتنی زانیاری، بتوانم ئەگەر کەمێکیش بێت بیروهۆشی ئێوەش فراوانتر بکەم و هەروەها بەهەر شێوەیەک بێت واتایەکی زیاتر و قووڵتر بە ژیانی ئێوە ببەخشم. بەم شێوەیە، لەم نووسینەدا، خوازیارم کەڵک بە گشت خوێنەرانی هاونیشتمانم بگەیەنم و بەو تۆزەی کە لە توانمدا هەیە، خزمەتی ئێوەی پێبکەم.
بەر لە نزیکەی 13.8 ملیار ساڵ لەمەوبەر، تەواوی بارستایی و وزەی گەردوون لە خاڵێکدا کۆکراوبۆوە بەناوی تاکییەتی (Singularity) . تەنیا، بیهێنە بەرچاوت! هەموو ئەو بارستاییەی کە ئەستێرە نەژمێردراوەکان لەم گەردوونە بێکۆتاییەدا پێکیدەهێنن، کۆکرابێتەوە و خەستبووبێتەوە لەناو خاڵێکی بچووک کە تەنیا قەبارەی تۆپێکی بچووک لەخۆبگرێت. ئەمە، بەپێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە (The Theory of Big Bang) ، سەرەتا و بنچینەی گەردوونی ئێمە بووە.
بەهۆی ئەو هەموو وزەیەی کە ئەو بارستاییە بێشوومارە لەخۆیگرتبوو و لەخۆیدا خەستی کردبۆوە تەنیا لەو خاڵە بچووکەدا، تاکییەتییەکە ناجێگیر بوو و لەناکاو تەقیەوە. دووبارە، بیهێنە بەرچاوی خۆت! تەقینەوەیەک، لە بارستایی و وزەی تەواوی ئەم گەردوونە بێکۆتاییەوە؛ ئەمە دەستپێک و سپێدەی چرکە ساتەکانی گەردوون بوو و، دوای ئەو تەقینەوەیە، هەر کە هەموو شتێک بەخێرایی زیاتر لە خێرایی ڕووناکی بە بۆشاییدا پەرش و بڵاودەبۆوە، تەنۆلکە ژێر-گەردیلەییەکان پێکهاتن و دواتر لەوانیشەوە گەردیلەکان. پاشان، توخمەکان و لەوانیشەوە تەم و هەورە ئەستێرەییەکانی ناوبراو بە نێبیولاکان. بەهۆکاری هێزی کێشکردنیشەوە، کە توخم و بارستاییەکانی بەرەو یەکتر کێش دەکرد لەناو ئەو نێبیولایانەوە، ئەستێرەکان پێکهاتن و ئیتر دوای ئەمەش گەلە-ئەستێرەکان و، لە کۆتاییدا، دوای 13.8 ملیار ساڵ، ئەم گەردوونەی کە بە چاوەکانمان دەتوانین سەیری بکەین و بیبینین لە ئاسمان.
ئەم داڕشتەی پێشوو، تەنیا پوختەیەکی زۆر سادە و ساکار بوو تا بەتەواوەتی هەموو ئەوەت لەبەرچاوبێت کە کاتێک باس لە مێژووی گەردوون دەکرێت بەپێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە، ئەوە هەموو شتێک لە چییەوە دەستی پێ کردووە و تا ئەمڕۆ لەکوێ کۆتایی پێدێت و دەوەستێت. ئەگینا، ئەگەر بمانەوێت بەوردی بزانین هەموو شتێک چۆن ڕوویداوە و گەردوون لە هەر خاڵێکدا بەچیدا تێپەڕبووە، ئەوە دەبێت باس لەو قۆناغ و ماوە جیاکراوانە بکەین کە زانایانی ئەمڕۆ لەبارەی کاتە-هێڵی گەردووندا خستوویانەتەڕوو و دایانناوە. یەک بەدوای یەک، بە باسکردنی هەر یەکێک لە سەردەم و چاخە جیاوازەکان، دەتوانین بیرۆکەیەکی زۆر ورد و پوخت وەرگرین لە ڕابردوو و مێژووی ڕەچەڵەکی بوونمان، هەروەها، لەوانەشە بیرۆکەیەک بۆ داهاتووی گەردوونمان.
$سەردەمی پلانک$
سەردەمی خودی تاکییەتییەکە، خۆی، بریتییە لە یەکەمین ماوەی ناونراوە بە سەردەمی پلانک، کە هەروەک ئاماژەمان پێیدا، تەواوی بارستایی گەردوون لە خاڵێکدا چڕکرابوەوە و گەرمییەکی بێشووماری هەبووە. پاشان، دوای ئەوەی کە ئەو تاکییەتە بەهۆی ناجێگیرییەوە دەتەقێتەوە و بارستایی و وزە دەست دەکات بە بڵابوونەوە، ئیتر یەکەمین چرکە ساتەکانی گەردوون دەستی پێ کردووە.
کاتێک کە زایانایان هەوڵی لێکۆڵینەوە دەدەن لە بارودۆخ و هەروەها ڕووداوەکان لە سەردەمی پلانک، هەرگیز ناتوانن هەمان ئەو پێوەرەی کات بەکاربهێنن کە تاکوو ئێستا لە بوارەکانی تری فیزیا و هەروەها ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی هەر یەکێک لە ئێمە بەکارهێنراوە. بۆچی؟ چونکە ماوەی ڕوودانی ڕووداوەکان و گۆڕانی حاڵەت و بارودۆخەکان لە یەکەمین چرکە ساتەکانی دوای تەقینەوە گەورەکە ئەوەندە کەمە، هێندە وردیلە و کوورتخایەنە، کە پێویست دەکات پێوەرێکی کاتیی بۆ بەکاربهێنرێت کە ئێجگار لە کاتی ئاسایی بچووکتربێت! ئەو پێوەرەش، بریتییە لە کاتی پلانک. پێوەرێک، کە ماکس پلانکی باوکی فیزیای کوانتەم، ئەو کاتەی کە لە سەردەمی خۆیەوە دۆزیەوە و پێشکەشی کرد بەهیچ شێوەیەک گرنگییەکی وەهای پێنەدرا و بەهەند وەرنەگیرا، بەڵام، ئێستا دووبارە هەمان ئەو پێوەرە وەرگێڕاوەتەوە و بەکاردەهێنرێت لە لێکۆڵینەوە لە بیردۆزی تەقینەوە گەورەکەدا؛ هەر لەمەشەوە، ئەم سەردەمەیان بە سەردەمی پلانک ناونا.
لە نزیکەی (10) ^-43 بۆ (10) ^-36 چرکە دوای تەقینەوە گەورەکە، گەردوون بە چەند حاڵەتێکی گۆڕاودا تێدەپەڕدەبوو لە پلەی گەرمیدا، هەروەها فراوان دەبوو و وردەوردە ساردیش دەبۆوە لەگەڵ ئەمەدا. گرنگترین شت کە لەم سەردەمە ڕوویدا، بریتی بوو لە جیابوونەوەی هێزە بنچینەییەکان لە گەردووندا - ئەو چوار هێزە بنچینەییەی کە هەموو یاسا و بنەمایەکی فیزیایی بەڕێوەدەبەن لە کات و بۆشاییدا. زانایان گریمانەی ئەوە دەکەن کە ئەوە لەم ماوەیەدا بووە کە یەکەم هێزیان، هێزی کێشکردن، لە هێزەکانی تر جیابۆتەوە. دواتر، لە چرکەی (10) ^-36 بۆ (10) ^-32، پلەی گەرمی گەردوون بای ئەوەندە نزمبۆوە کە هێزە بنچینەییەکانی تریش بەهەمان شێوە هەر جیابوونەوە. ئەم جیابوونەوەیەش لە هێزە بنچینەییەکانی گەردوون، بوو بە دەستپێکی سەردەمی دواتر لە زنجیرە-ڕووداوی گەردووندا: سەردەمی هەڵئاوسان.
$سەردەمی هەڵئاوسان$
لەم سەردەمەدا، - چرکەی (10) ^-32 بۆ کاتێکی نەزانراو و دیارینەکراو، - گریمانەی ئەوە دەکرێت کە گەردوون بەتەواوەتی بە چڕیەتییەکی وزە-بەرز پڕکرابوەوە. هەروەها، بە هۆکاری زۆری لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرما و پەستان، فراوانبوونێکی ئێجگار خێرا ڕوویدا و دووبارەش بەهەمان شێوە لەگەڵیدا ساردبوونەوە، ... هەروەک، هەڵئاوسان گەردوون بە بۆشاییدا بڵاوبۆوە.
ئینجا، لەم ماوەیەدا، گەردوون بە ڕاییکارییەک تێپەڕبوو کە ناودەبرێت بە باریۆجێنێسس (Baryogenesis) ، کە تیایدا نا-هاوسەنگییەک لە بارستایی گەردووندا سەریهەڵداوە و تەنۆلکەکانی باریۆنیکی (تەنۆلکەی ماددەی ئاسایی) زاڵکردووە بەسەر تەنۆلکەی دژە-ماددەدا. بۆیە، ماددەی زاڵبوو لە بارستایی ئەمڕۆی گەردووندا، هەروەک بەئاشکرا تێبینی دەکرێت، بریتییە لە ماددەی ئاسایی ناوبراو بە ماددەی باریۆنیک لە ڕاستیدا.
دوای ئەوەی کە ئەم ماوەیەی هەڵئاوسانی گەردوون کۆتایی پێدێت، پێکهاتەی گەردوون پلازمایەکی کوارکی و گلووانی لەخۆدەگرێت؛ کە ئەمەش واتە، بارستایی گەردوون لە دۆخێکی پلازماییدا دەبێت بە هەڵگرتنی هەردوو تەنۆلکە ژێر-گەردیلەییەکانی کوارک و گلووانەکان لە زۆرترین و بەرزترین ڕێژەدا. ئینجا، گەردوون زیاتر ساردبۆوە و ماددەش دەستیکرد بە یەکەگرتن و پێکهاتن لەدوای ئەمەوە، لە سەردەمێکی تر کە ناودەبرێت بە سەردەمی ساردبوونەوە.
$سەردەمی ساردبوونەوە$
هەر کە چڕیەتی و پلەی گەرمی زیاتر کەمدەبۆوە، گەردوون بە حاڵەتی دواییەکی گۆڕاوتردا تێپەڕدەبوو چونکە ئەم کەمبوونەوەی چڕی و پلەی گەرمی وای دەکرد کە وزەی تەنۆلکەکان کەمتر و کەمتر ببێتەوە. تا، وای لێهات کە هێزە بنچینەییەکانی گەردوون ئیتر هەر بەو شێوەیە دەردەکەوتن کە هەر ئەمڕۆ دەتوانرێت چاودێری بکرێن و تێبینی بکرێن - لە کاتێکدا، ئەوەندەی کە زانایان پێمان دەڵێن هێزە بنچینەییەکان لە یەکەمین چرکە ساتەکانی دوای تەقینەوەی گەورەکە کەمێک جیاوازتربوون بە هۆکاری دیاردەیەک کە ناودەبرێت بە “Relativistic Speed”. هەروەها، بە هۆکاری ئەوەی کە لەم ماوەیە بەدواوە، بڕی وزەی تەنۆلکەکان ئیتر گەیشت بەنرخێکی هەژمارکراو کە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت لە تاقیکردنەوە فیزیاییەکانمانەوە، ئیتر ڕووداو و حاڵەتەکانی داهاتووتر لەم خاڵە بەدواوە کەمتر گریمانەیین و زیاتر دەکەونە ناو دەرەنجامێکی بەدەستهێنراوی تاقیکارییەوە.
لەم سەردەمەی ساردبوونەوەدا، (10) ^-11چرکە دوای تەقینەوە گەورەکە، لەناکاو بڕی وزەی تەنۆلکەکان زۆر کەمدەکات و نزمدەبێتەوە. هەروەها، لە نزیکەی (10) ^-6 چرکە، تەنۆلکە ژێرگەردیلەییەکانی کوارک و گلووانەکان یەکیانگرت بۆ پێکهێنانی تەنۆلکە گەردیلەییە باریۆنەکان - کە ئەوانیش بریتین لە پڕۆتۆن و نیوترۆنەکان. هەروەها، بەهۆی ئەو ڕاییکارییەی کە گەردوون پیایدا تێپەڕ ببوو لە ماوەیەکی تری ڕابردووی ناوبراو بە باریۆجێنێسس، - کە تیایدا بڕێکی زیاتر لە کوارک و گلووان هەبوو وەکوو لە دژە-کوارک و دژە-گلووان، - بۆیە هەر لەم ماوەیەشدا بڕێکی زیاتر لە تەنۆلکەکانی باریۆن درووستبوو وەکوو لە دژە-باریۆن.
دوای ماوەیەکی تر، پلەی گەرمی نزمتریشبۆوە، بەڵام ئەمجارەیان بە ڕادەیەک کە چیتر نەدەتوانرا جووتی پڕۆتۆن و دژە-پڕۆتۆن یاخود نیوترۆن و دژە-نیوترۆن پێکبهێنرێت. بۆیە، گەردوون ئیتر گەیشت بە حاڵەتێک کە چیتر ناتوانێت تەنۆلکەی دژە-باریۆن بەرهەم بهێنێت. بەڵام، ئایا دەزانیت لە کارلێک کردنی تەنۆلکەکانی جووتی دژیەک - پڕۆتۆن لەگەڵ دژە-پڕۆتۆن یاخود نیوترۆن لەگەڵ دژە-نیوترۆن - چی ڕوودەدا؟ دیاردەی ئەنایەڵەیشن (Annihilation) ڕوودەدا، کە دیاردەیەکە تیایدا ماددە بەتەواوەتی لەناودەبا و لە ئەنجامدا بەشێوەی وزەی پوخت دەریدەخا! تا ئەو ماوەیە، بڕێکی زۆر لە تەنۆلکەی دژە-باریۆنیک پێکهاتبوو، دوا بەدواش هەر کە تەنۆلکەی باریۆنیک زیاتر و زیاتر دەبوو، ئیتر پێکداچوون و کارلێکردن لەنێوانیاندا زۆرتر دەبوو و گەردوون بە قۆناغێکی ئەنایەڵەیشنی زۆر گەورە تێپەڕبوو! ئەمەش، وای کرد تەنیا ڕێژەی 1 لە (10) ^10 لەو باریۆنیکانە (پڕۆتۆن و نیوترۆنانە) بمێنێتەوە کە پێشووتر هەبوون و هەروەها هیچ تەنۆلکەیەکی دژە-باریۆنیکیش (دژە-پڕۆتۆن و دژە-نیوترۆن) چیتر نەمێنێتەوە. هەروەک ئاماژەشمان پێیدا، گەردوون ئێستا پلەی گەرمی ئەوەندە ساردبۆتەوە گەیشتووە بە ئاستێک ناتوانێت دژە-باریۆنیک بەرهەمبهێنێتەوە، بۆیە لێرە بەدواوە تەمەنی دژە-باریۆنیکی سرووشتی کۆتایی پێدێت و هەر بۆیە ئەمڕۆش ناتوانرێت هیچ ماددەیەکی دژە-باریۆنیک لە بۆشاییدا ببینرێت. سەرەڕای ئەوەش، لەدوای ئەو زنجیرە ئەنایەڵەیشنەی کە لە گەردووندا ڕوویدا، جووڵەی تەنۆلکەکانی پڕۆتۆن، نیوترۆن و هەروەها ئەلیکترۆن هێواشتربۆوە و (Relativistic Speed) کەمبۆوە. لەدەرەوەی دیوە ماددییەکەی گەردوون و بەشە وزەییەکەشی، ئەوەی کە زاڵبوو تەنۆلکەکانی فۆتۆن بوو، بە بڕێکی کەمتریش تەنۆلکەکانی نیوترینۆ. گەردوون، ئێستا، تەنیا لەم تەنۆلکە هەمەجۆرانە پێکدێت؛ هەمان ئەو تەنۆلکانەی، کە گەردوونی ئەمڕۆ پێکدەهێنێت.
دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێکی کەم بەسەر تەقینەوە گەورەکە، ماوەیەکی تر لە گەردوون دەستی پێ کرد بەناوی ناوکەپێکهاتن (Nucleosynthesis) ، کە تیایدا، پلەی گەرمی گەردوون بۆ نزیکەی 1 ملیار پلەی گڵڤن نزمبۆوە و، پڕۆتۆن و نیوترۆنەکانی گەردوون یەکیان گرت بۆ پێکهێنانی دیوتێریۆم (کە بریتییە لە هاوتایەکی هایدرۆجین) و هەروەها هیلیۆم. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتاش بڕێکی زۆر لە پڕۆتۆنەکان بە نا-پێکهاتوویی هەر تەنیا وەک ناوکێکی ئاسایی هایدرۆجینی مابوونەوە. ئێستاش، گەردوون بەزۆری لەم ناوکانە (پێکهاتووی پڕۆتۆن و نیوترۆنیانە) و هەروەها ئەلیکترۆنە سەربەستەکان پێکدێت. پاشان، تا ماوەی 379 هەزار ساڵ، ئەلیکترۆنەکان خەریکبوون یەکیاندەگرت لەگەڵ ئەو ناوکانە بۆ پێکهێنانی گەردیلەکان. بەزۆریش، ئەوەی کە پێکدەهات بریتی بوو لە گەردیلەی هایدرۆجین (ناوکێکی یەک پڕۆتۆنی و یەک نیوترۆنی لەگەڵ تەنۆلکەیەکی بەستراوی ئەلیکترۆنی) ، کە، هەر لەگەڵ پێکهاتن، تیشکدانەوەی دەرچووشیان هەبوو و بەشێوەی تەنۆلکەکانی فۆتۆن بە بۆشاییدا بڵاودەبۆوە. باوەڕ وایە، کە کۆنترین و بەتەمەنترین تیشکەکانی ڕووناکی گەردوون بریتییە لەو تیشکدانەوانەی کە لە پێکهاتنی یەکەمین گەردیلەکانی گەردوونەوە سەریهەڵداوە و، هەروەها، هەر هەمان ئەم تیشکانەش ئێستا ئەمڕۆ ئەو وێنە پاشبنەما گەردوونییەیان پێکهێناوە کە لە دوورترین خاڵەکانی بۆشاییدا لە دووری 13.8 ملیار ساڵی ڕووناکی دەبینرێت و بە CMB (Cosmic Microwave Background) ناودەبرێت.
$سەردەمی پێکهاتە$
بۆ ماوەی چەند ملیار ساڵێکی دواتر، بەردەوام گەردیلەکان لە تەنۆلکەکان، گەردەکان لە گەردیلەکان، هەروەها تەنی بچووک و وردیلەی ماددیش لە گەردەکانەوە پێکدەهات و درووستدەبوو تا بۆشاییەک داگیربکات لە گەردوونی پەرش و بڵاوبوو. ئەو ناوچانەی گەردوون کە بە بڕێکی چڕتر ماددەیان لەخۆگرتبوو، لە ڕێگەی هێزی کێشکردنەوە سەرەڕای ئەوەی کە یەکیاندەگرت بۆ پێکهێنانی تەنی گەورەتر، هەمان کات خودی ناوچەکانی خۆشیان چڕتریش دەکردەوە بە کێشکردنی تەنە پەرش و بڵاوەکانی تر. لەمەشەوە، هەور و تەمە ئەستێرە گازاوییەکان پێکهاتن و هەروەها ئەو پێکهاتانەش لە گەردووندا دەردەکەوتن کە ناودەبرێن بە نێبیولاکان.
هەر کە تەم و هەورە گازاوییەکان و هەروەها نێبیولاکان پێکهاتن، ئیتر گەردوون هەموو شتێکی پێویستی هەبوو بۆ درووستکردنی ئەستێرە جۆراوجۆرەکان و هەروەها گشت پێکهاتەکانی تر؛ لەمەوە، ئەم سەردەمەیان بە سەردەمی پێکهاتن ناوبرد، کە، تاکوو ئەمڕۆش، هەر بەردەوامە و دەتوانین بڵێین ئەم سەردەمە بریتییە لە گەردوون بەو شێوەیەی کە ئێمە ئێستا تیایدا دەژین.
لە نێبیولاکانەوە، هەر بە هۆکاری هێزی کێشکردنەوە، تەنە ئەستێرەییەکان یەکیان دەگرت و لە ئەنجامدا ئەستێرەکان پێکهاتن. پاش ماوەیەک، ئەستێرەکان ئەوەندە زۆربوون کە هێزی کێشکردن بەشێوەی کۆمەڵەیەک کۆیدەکردنەوە و لەمەشەوە کۆمەڵە ئەستێرەکان دەرکەوتن. ئینجا، کۆمەڵە ئەستێرەکان بە شێوازێکی گەورەتر بە یەکەوە کۆببوونەوە کە ئیتر گەلەئەستێرەکان دەردەکەوتن. پاشان، لە گەلەئەستێرەکانیشەوە، هێشووەکان دەرکەوتن. ملیۆن و ملیۆنان و تەنانەت ملیاران ساڵ تێپەڕی و سوڕی ژیانی چەندان و چەندان ئەستێرە کۆتایهات و توخمە تازە و جیاوازەکان لە ماوەی سوڕی ژیانی هەر ئەستێرەیەک لە کرۆکەکانیاندا درووست دەبوون. لە کۆتایی سوڕی ژیانی هەر ئەستێرەیەکەیش کە تەقینەوەیەکی ئەستێرەیی سوپەرنۆڤا سەریهەڵدەدا، پێکهاتەی تری وەک کونەڕەشەکان و ئەستێرە نیوترۆنییەکان لە گەردوون دەرکەوتن. هەروەها، ئەو ئەستێرانەشی کە سوڕی ژیانیان بە تەقینەوەیەکی وەک سوپەرنۆڤا کۆتایی نەدەهات، بە نێبیولای هەسارەیی و کوورتەبنە سپییەکان کۆتاییدان دەهات. بەم شێوەیە، گەردوون بەردەوامبوو و هەروەها تا ڕۆژی ئەمڕۆش هەر بەم شێوەیە بەردەوامە: هەر لەگەڵ کۆتایی هاتن و دەستپێکردنەوەی هەر سوڕێکی ژیانی ئەستێرەیی و گەلەئەستێرەیی هەموو پێکهاتەیەکی گەردوون زیاتر و زیاتر بە بۆشاییدا بڵاودەبێتەوە و گشت ئەستێرەکان و پێکهاتە نا-ئەستێرەییەکانیش زیاتر لەیەکتر دووردەکەونەوە.
$مێژووی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە$
ئەوە هەر دۆزینەوەی ئەمە بوو لەلایەن زانایانەوە کە گەردوون بۆ هەمیشە هەر لە فراوانبووندایە، وای کرد کە جۆرجس لێمێتر لە ساڵی 1931 پێشنیازی ئەوە بکات کە: ئەگەر گەردوون هەر لە فراوانبووندابێت، ئەوا دەبێت لە ڕابردوودا بارستایی گەردوون هەمووی لە خاڵێکی ئەوەندە بچووکدا کۆکرابێتەوە کە هەر لە خودی ئەو خاڵەوە خۆی هەردوو بۆشایی و کات سەرچاوەیان گرتووە. بەڵام، دەرەنجامەکانی جۆرجس لێمێترا یەکەمین نیشانە و ئاماژە نەبوون بە بیردۆزێکی وەکوو بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە لەناو زانایانەوە. بەر لە ئەو، بۆ یەکەمین جار، گەردوونناسی ئەمریکی ڤێستۆ سلیفەر لە ساڵی 1912 شیکاری بۆ دیاردەی سوورهەڵگەڕان (Redshift) لە چەند گەلەئەستێرەییەکی لوولپێچی کرد و بۆی دەرکەوت کە ئەو گەلەئەستێرانە لە گەلەئەستێرەکەی ئێمە دووردەکەونەوە (ئەگەرچی، لەو کاتەدا باوەڕ وابوو کە ئەوانە گەلەئەستێرەی ترنین بەڵکوو تەنیا نێبیولان) .
پاشان، ئەستێرەناسی ڕووسی، ئەلێکساندەر فریدمان، لە ساڵی 1922 لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە بیردۆزی ڕێژەیی گشتیی ئەلبێرت ئایینشتاین توانی هاوکێشەکانی فریدمان پێشکەش بکات، کە پێچەوانەی هاوکێشەکانی ئایینشتاین، پێشنیازی ئەوەی دەکرد کە گەردوون لە بارێکی فراوانبووندایە. دواتریش، لە ساڵی 1924، هەژمارەکانی ئێدوین هابڵ بۆ زۆرترین دووری لە نزیکترین نێبیولای لوولپێچییەوە، دەریخست کە لە ڕاستیدا ئەوانەی ڤێستۆ سلیفەر شیکاری بۆ کردن گەلەئەستێرەی ترن! پاشان، لە ساڵی 1929، هەر ئێدوین هابڵ و چاودێرییە تەلیسکۆبییەکانی بە دۆزینەوەی هاوپەیوەندییەک لەنێوان دووری و خێرایی دوورکەوتنەوە (کە ئێستا بە یاسای هابڵ ناسراوە) بەتەواوەتی دەریانخست کە، بەڵێ، گەردوون لە ڕاستیدا لە فراوانبووندایە! ڕاستەوخۆ، دوای ڕاگەیاندنەکەی هابڵیش، ئایینشتاین ڕایگەیاند کە گەورەترین هەڵەی ئەو بریتی بووە لەوەی کە نەگۆڕێکی گەردوونی بۆ هاوکێشەکانی داناوە تا نیشانی بدات گەردوون لە بارێکی جێگیر و نەگۆڕدایە، لە کاتێکدا کە چاودێرییە گەردوونییەکان، بەپێچەوانەوە، دەریانخست کە گەردوون لە بارێکی فراوانبووندایە. بەڵام، تەنانەت بەر لەو ڕاگەیاندنانەی هابڵ و ئایینشتاینیش، جۆرجس لێمێترا خۆی لە ساڵی 1927 توانی هەمان ئەو ئەنجامانە دەربهێنێت لە لێکۆڵینەوەکانی کە ئەلێکساندەر فریدمان پێیگەیشتبوو لە هاوکێشەکانی. ڕاگەیاندنەکانی هابڵ و ئایینشتاین، تەنیا دڵنیاییەکی زیاتری بە لێمێترا بەخشی بۆ پێشکەشکردنی ئەو بیرۆکانەی کە لە دواتردا بوو بە بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە.
ئەم دۆزینەوە و پێشنیازانە مشتومڕێکی زۆریان درووستکرد لە کۆمەڵگەی زانستیدا. زۆرینەی زانایان، بیروڕایان لەگەڵ ئەوەدابوو کە گەردوون لە بارێکی جێگریدایە وەک لە نا-جێگیر. تەنانەت، زۆرێک دەیانوت کە بیرۆکەکەی لێمێترا زیاتر بە بیرۆکەیەکی ئایینی دەچێت وەک لە زانستی. بەڵام، چاودێرییە تەلیسکۆبییەکان و لێکۆڵێنەوەکان وردەوردە بەپێی کات زیاتر و زیاتر ئەو بیرۆکەیەیان لە چوارچێوەیەکی ئایینی دەکێشایە دەرەوە. تا، دوای جەنگی جیهانی دووەم، تەواوی مشتومڕەکان کۆتایهات و خودی ئەو زانایایەی کە بیرۆکەی گەردوونێکی جێگیری بەفەرمی پێشکەشکرد و نوێنەرایەتی گشت ئەو زانایانەی تر دەکرد کە دژی لێمێترا دەوەستانەوە، فرێد هۆیڵ، لە پێشکەشکردنێکی ڕادیۆیی BBC لە ساڵی 1949 خۆی زاراوەی تەقینەوە گەورەکەی بۆ بیرۆکەکەی گەردوونێکی نا-جێگیر پێشکەشکرد وەک ناشرین کردن و سووکایەتی پێکردنێک. بەڵام، سەرەڕای چاودێرییە تەلیسکۆبییەکانیش، دۆزینەوەی CMB لە ساڵی 1965 بوو بە پاڵپشتێکی زۆر گەورە بۆ بیرۆکەی تەقینەوە گەورەکە لەسەر ڕەچەڵەک و پەرەسەندنی گەردوون. ئینجا، لە ساڵانی 1960 تا 1990 چەندان لێکۆڵینەوە و چاودێری تر لەلایەن گەردوونناسان و ئەستێرەناسانەوە ئەنجامدرا کە چەندان ناکۆکی و دژواری تریان لە بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە سازاندەوە. بەتایبەت، کاتێک کە لە ساڵی 1981، ئالان گوث، گریمانەی ماوەیەکی فراوانبوونی ئێجگار خێرای کرد لە گەردوون وەکوو ئەوەی کە ئێستا ناودەبرێت بە سەردەمی هەڵئاوسان. هەروەها، دوای ئەوەش، ماددە و وزەی تاریک دۆزرایەوە، کە، سەرەڕای ئەوەی بۆمانی ڕوونکردەوە ئەو بارستاییە ونبووە نا-باریۆنیکەی گەردوون کە ڕێژەی هەر زۆری بارستایی گەردوونی لەخۆگرتووە، لەکوێیە و چی پێکیدەهێنێت، ئەوەشی ڕوونکردەوە کە بۆچی گەردوون هەر بەردەوام لە فراوانبووندایە و ناوەستێت. جگە لەمەش، دۆزینەوەی ماددە و وزەی تاریک هاوکێشەکانی فریدمانی پشتڕاست کردەوە و هەروەها نەگۆڕەکەی ئایینشتاینی دووبارە بەهەڵەخستەوە.
بەدەر لە بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە، هەر لە ماوەی مشتومڕی زانایان لەو سەردەمە چەند بیرۆکەیەکی تر پێشکەشکرا لەبارەی ڕەچەڵەک و پەرەسەندنی گەردوون، لەوانەش شێوازەکەی ئێدوارد ئارثەر میلن و هەروەها شێوازێکی تر لەلایەن ئەلبێرت ئایینشتاین، کە هەردووکیان هەر لەسەر بنچینەی خودی بیردۆزە ڕێژەییە گشتییەکەی ئایینشتاین، خۆی، بنیاتنرابوون. ئەمڕۆش، چەند تێڕوانینێکی تر و بیرۆکەیەکی تر هەیە لەبارەی سەرەتا و دەستپێکی گەردوون تا پەرەسەندی بۆ ئەمڕۆ و تەنانەت داهاتووشی بەپێی گریمانە و بۆچوون، بەڵام هێشتاش باوترینیان لەناو فیزیازانان و گەردوونناسان هەر بیردۆزی تەقینەوە گەورەکەیە. ئەگەرچی، ناتوانم لەم نووسینەدا گریمانە و بیردۆزەکانی تریشتان بەهەمان شێوە هەر بۆ بخەمەڕوو و پێشکەشتانی بکەم، بەداخەوە. بەڵام، لەوانەیە، لە داهاتوو و نووسینێکی سەربەخۆ و تردا هەر یەکێکیان مافی تەواوی خۆی پێببەخشم. هەر کامێک لە بیرۆکە و تێڕوانینەکانی تر، بەبێگومانەوە شایستەی باسکردن و ڕوونکردنەوەی قووڵ و پێویستی خۆیانن، بۆیە ناتوانم تەنیا بە باسێکی کەم و ڕوونکردنەوەیەکی سادە و ساکار لە هیچ کامێک لەو بیرۆکە و تێڕوانینانەی تر کەمبکەم.
$داهاتووی گەردوون بەپێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە$
ئەگەر گەردوون خاڵێکی دەستپێکردنی هەبێت، ئەوە بەبێگومانەوە دەبێت خاڵێکی کۆتایی هاتنی هەبێت. بەڵام، ئایا گەردوون چۆن کۆتایی دێت؟ ئایا هەر لە فراوانبوون بەردەوام دەبێت؟ یاخود، ڕۆژێک لە ڕۆژان هێزی فراوانبوونی کۆتایی پێدێت و بەرەو یەکبوونەوە دێت؟
باوترین ئەگەر کە زانایان لەسەری کۆکن تاکوو ئێستا، بریتییە لەوەی کە ناودەبرێت بە (Big Crunch) ، کە تیایدا گەردوون دەگات بە گەورەترین قەبارەی خۆی و دواتر دەست دەکات بە داڕمان. ئەمەش، تەنیا ئەو کاتە دەکرێت ڕووبدات ئەگەر هاتوو چریەتی بارستایی گەردوون گەورەتربێت لە نرخێکی دیاریکراوی ناونراو بە چڕیەتی شلۆق (Critical Density) ، نرخێکی بیرکارییانە کە تیایدا داتاشراوەی نەخشەکە یان یەکسانە بە سفر یان ئەوەتا پێناسەنەکراوە. ئەم نرخەش، بەپێی لێکۆڵینەوە و شیکارییە فیزیاییەکان بە (1-3 x (10) ^-26 کیلۆگرام لە هەر مەتر سیێجایەکدا) گریمانەکراوە. ئەگەر هاتوو، دوای گەیشتن بەوپەڕی ئاستی فراوانبوون چڕیەتی بارستایی گەردوون لەسەروو ئەم بڕە مایەوە، ئەوە گەردوون دەستدەکات بە داڕمان و یەکهاتنەوە. ئەگینا، ئەگەر چڕیەتی بارستایی گەردوون یەکسان یاخود بچووکتر بوو لەم نرخە، ئەوە ڕادەی فراوانبوونەکە هێواشتر دەبێتەوە بەڵام هەرگیز ناوەستێت؛ ئەم ئەگەرەش، بە (Big Freeze) ناودەبرێت، کە تیایدا گەردوون لە فراوانبوون بەردەوام دەبێت هەتا چیتر ناتوانێت هیچ ئەستێرەیەک پێکبهێنێت و هەموو ئەو ئەستێرانەشی ماونەتەوە لە کۆتاییدا دەبن بە کونی ڕەش، ئەستێرەی نیوترۆنی یاخود کوورتەبنەی سپی. وردەوردە، دوای ئەمەش، پێکداچوونی کونەڕەشەکان بە یەکەوە دەبێتە هۆی پێکهاتنی کونی ڕەشی گەورەتر و گەورەتر بەدوای خۆیەوە. هەروەها، پلەی گەرمی ئاسایی گەردوونیش دەگات بە سفری ڕەها و ئینجا کونەڕەشەکان بەهەڵمدەبن هەر کە کۆتا تیشکدانەوەی هۆکینگی خۆیان بە گەردوونی فراوانبوودا پەرشکردەوە. لە کۆتاییشدا، ئینترۆپی گەردوون بە ڕادەیەک زیاد دەکات کە هیچ وزەیەک تیایدا دەرناچێت و بەدەست نایات؛ کۆتاییەک، کە ناونراوە بە (Heat Death) . بەڵام، جگە لەمە، کۆتاییەکی تریش گریمانە کراوە کە تیایدا هەموو شتێک لە گەردووندا - سەرەتا هێشووەکان، پاشان گەلەئەستێرەکان، ئینجا ئەستێرە و هەسارە و و تەنەکانی تر، تا گەرد و گەردیلە و ناوکەکان بۆ تەنۆلکە ژێرگەردیلەییەکان - هەموویان، لەناودەچن و دادەڕمێن هەر لە ئەنجامی کاریگەریی خودی فراوانبوونەکەی گەردوون خۆی؛ ئەم دیاردەیەشیان، ناونراوە بە (Big Rip) .
[1]
ئەم بابەتە 372 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | pernus.org 04-04-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 02-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 372 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
پێشبینی
کورتەباس
خەونی شەوێک
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
ژیاننامە
بڵند هەڵۆ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
پەڵە هەورێک بەسەر چیای قۆقازەوە
پەرتووکخانە
بونیادی گێڕانەوەی تەنز ئامێزانە لە ڕشتەی مرواریدا
کورتەباس
زمانی چیا 2
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
کورتەباس
تەوقەی خۆشەویستی
ژیاننامە
سۆیبە شێخ محمەد سەعید
ژیاننامە
کاوە فاتیحی
ژیاننامە
کاروان سەلیم قەیتەران
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
ژیاننامە
نور سۆران
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان؛ ژیاننامە و ناساندنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
ژیاننامە
ڕزگار عەبدوڵڵا قادر
پەرتووکخانە
وێنەی کورد لە ڕۆمانی کوردیدا (کرمانجیی ناوەڕاست)
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
ژیاننامە
دییە تەحسین حسێن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
کچی سەرهەنگ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
ژیاننامە
ئاران ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حسێن عارف
21-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حسێن عارف
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
شەمسەدین موفتی
07-09-2015
هاوڕێ باخەوان
شەمسەدین موفتی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 2 لە 2 )
03-09-2024
هاوڕێ باخەوان
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 2 لە 2 )
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
05-09-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان؛ ژیاننامە و ناساندنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان
05-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
04-09-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بڵند هەڵۆ
04-09-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
کچی سەرهەنگ
04-09-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
04-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بونیادی گێڕانەوەی تەنز ئامێزانە لە ڕشتەی مرواریدا
04-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی کورد لە ڕۆمانی کوردیدا (کرمانجیی ناوەڕاست)
04-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کاروان سەلیم قەیتەران
03-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کاوە فاتیحی
03-09-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  534,566
وێنە
  108,947
پەرتووک PDF
  20,132
فایلی پەیوەندیدار
  102,857
ڤیدیۆ
  1,497
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,559
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,613
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,553
فارسی - Farsi 
9,231
English - English 
7,487
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
342
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,250
پەرتووکخانە 
25,501
ژیاننامە 
25,053
کورتەباس 
17,851
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,631
پەند و ئیدیۆم 
13,439
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,570
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,261
بەڵگەنامەکان 
8,334
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,236
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,397
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
636
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,096
MP4 
2,461
IMG 
199,403
∑   تێکڕا 
233,283
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
پێشبینی
کورتەباس
خەونی شەوێک
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
ژیاننامە
بڵند هەڵۆ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
پەڵە هەورێک بەسەر چیای قۆقازەوە
پەرتووکخانە
بونیادی گێڕانەوەی تەنز ئامێزانە لە ڕشتەی مرواریدا
کورتەباس
زمانی چیا 2
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
کورتەباس
تەوقەی خۆشەویستی
ژیاننامە
سۆیبە شێخ محمەد سەعید
ژیاننامە
کاوە فاتیحی
ژیاننامە
کاروان سەلیم قەیتەران
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
ژیاننامە
نور سۆران
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان؛ ژیاننامە و ناساندنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
ژیاننامە
ڕزگار عەبدوڵڵا قادر
پەرتووکخانە
وێنەی کورد لە ڕۆمانی کوردیدا (کرمانجیی ناوەڕاست)
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
ژیاننامە
دییە تەحسین حسێن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
کچی سەرهەنگ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
ژیاننامە
ئاران ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - جوگرافیا کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ناوی کوردی - ڕەگەزی کەس - مێ ناوی کوردی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.844 چرکە!