ناونیشانی پەرتووک: دەبەنگی
ناونیشان بە ئینگلیزی: Asshole No More
ناوی نووسەر: دکتۆر زاڤیەر کرێمێنت
ناوی وەرگێڕ: #سیامەند شاسواری#
ڕێنووس و هەڵەچنی: ئەکبەر حەسەن
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
چاپخانە: تاران
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=دەربارەی پەرتووکی دەبەنگی=KTML_End=
دەبەنگی لە زووەوە هەیە و لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا بەشێکی فراوانی وزەی کۆمەڵگە دەبات بۆ خۆی و زیانی گەورەی پێ دەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی هیچ سوودێکی هەبێت. ئەم پەرتووکە دەیسەلمێنێت (دەبەنگی) نەخۆشینە، لەگەڵ پیشاندانی دەیان جۆر کەسایەتی دەبەنگ و دژواری هەڵکردن لەگەڵیان، پیشانی دەدات دەبەنگی وەک زۆربەی نەخۆشینەکان چارەسەردەکرێت. ئەمە بۆ یەکەمجار د. زاڤیەر کرێمێنت سەلماندی کە هەم نەخۆشینە و هەم چارەسەردەکرێت.
لەم پەرتووکە دەبەنگی پێناسە دەکرێت و ناوەرۆک و گوشار و ڕادەی هەڵدەسەنگێنرێت.
هەروەها جۆرەکانی دەبەنگی یەکبەیەک شیی دەکرێتەوە و سەبارەت بە چۆنییەتی هەڵسوکەوت لەگەڵیان زانیاری وەردەگرین، وەک: دەبەنگی ڕەمەکی، دەبەنگی بازرگان، دەبەنگی ئازاد، دەبەنگی بەرماڵبەکۆڵ، دەبەنگی چاخی نوێ، دەبەنگی بیرۆکرات، دەبەنگی لانەواز، دەبەنگی گازندۆک.
پاشان دەچێتە سەر دەبەنگی لە کۆمەڵگە و دامودەزگاکانی: بازرگانی وەک دەبەنگی، دەسەڵات وەک دەبەنگی، ئایین وەک دەبەنگی، خوێندنەوە و نووسین وەک دەبەنگی، تا دەگاتە دەبەنگی میدیا وەکوو درمێکی ڕاستەقینەی هەمەگیر.
ئەوسا بەشی ژیان لەگەڵ دەبەنگەکان دەست پێ دەکات، کە بە چ شێوەیەک دەبێت: کار لەگەڵ دەبەنگ بکەین، دۆستایەتی لەگەڵ دەبەنگ بکەین، چی بکەین ئەگەر هاوسەرەکەمان بە دەبەنگ دەرچوو، یان لەگەڵ دۆست و هاوکاری دەبەنگی زگماک بە چ شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەین. هەروەها منداڵەکانی دایک و باوکی دەبەنگ ئەبێ بە چ جۆرێک بجووڵێنەوە!
لە کۆتاییدا بە سوود وەرگرتن لەو هەموو زانیارییە بەنرخە، ڕێگەی ڕزگاری لە دەبەنگی دێتە ئاراوە، پێمان دەڵێت پلەکانی چارەسەر کامانەن و ئەو کەرەستانەی ئەتوانین بەکاریان بهێنین چین و چۆنن.
کۆتاییەکەشی دەڵێت: ئەگەر بە دەبەنگی خۆت زانیوە، یان پەیوەندیت بە دەبەنگێکەوە هەیه، یان هاوڕێیەکت دەبەنگه، دانەیەک لە پەرتووکی دەبەنگی پێ بده.[1]