ناو: نازەنین
ناوی باوک: ئەکرەم ئەدهەم
ساڵی لەدایکبوون: 1948
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
نازەنین ئەکرەم ئەدهەم ئەحمەد، ساڵی (1948) لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایک بووە. قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (المختلطە الابتدائیە) تەواوکردووە . قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی سلێمانی کچان و ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی کچان تەواوکردووە
ساڵی ( 1971) زانکۆ ی بەغدا کۆلێژی ئاداب بەشی (جوگرافیا) تەواوکردووە. ساڵی (1973) وەک مامۆستا دەست بەکار بووە، لە ناوەندی (شارا ) کە دواتربووە بە (وتەن) ئێستا 2023 بیناکەی پیشەسازی ئێوارانە.
ساڵی (1974) قوتابخانەکە گواستراوتەوە بۆ بینای دواناوەندی خانزاد وەک میوان، پاشان بینای قوتابخانەی نەورۆزیان بۆ دەکەنەوە بەڵام مامۆستا نازەنین لە (دواناوەندی ناوەندی خانزاد ) دەمێنیتەوە. هەر لەو ساڵەدا لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە زیندانی دەکرێت بەهۆی هەڵوێستی نیشتمانپەروەریەوە لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکار بۆ ماوەی (48) کاتژمێر.
ساڵی (1980) لەبەر بارودۆخی سیاسی لە شاری سلێمانی و گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ #هەولێر#، مامۆستا نازەنین ڕاژەکەی بە ناچاری دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر بۆ دواناوەندی ( ئازادی کچان) بۆ ماوەی (3) ساڵ تا ساڵی (1983) ڕاژەکەی دەگوازرێتەوە بۆ سلێمانی هەمان قوتابخانەی خۆی (دوەناوەندی ناوەندی خانزاد) .
ساڵی (1991) لەگەڵ ڕاپەڕینە مەزنەکەیدا داوای لێ کراوە ببیتە بەڕێوەبەری (دواناوەندی ناوەندی خانزاد) بەڵام ڕازی نەبووە دواجار بووە بە یاریدەدەری کارگێڕی لە هەمان خوێندنگە .
ساڵی (1994) لەسەر داوای خۆی ڕاژەکەی دەگوسترێتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی وەک فەرمانبەر پۆستی لێپرسراوی نووسینگەی ( ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری) تا ساڵی (1998) ڕاژەکەی دەگواسترێتەوە بۆ بەڕێوەبەریتی پەروەردەی سلێمانی وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی. بەردەوام بووە لە کارەکەی تا ساڵی (2011) خانەنشین بووە.
خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە . بەشداری چەندین ۆرکشۆپ و خولی ڕاهێنانی مامۆستا و بەهێزکردنی توانای مامۆستای کردووە:
خولی بەهێزکردنی توانای مامۆستایانی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی دوو مانگ ساڵی 1979 .
خولی ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ شێوازی وانە وتنەوە بۆماوەی یەک مانگ لە ساڵی 1980
خولی سەرپەرەشتیاری پەروەردەیی بە گشتی ساڵی 1999.
خولی پەرەپێدانی توانای مامۆستا بابەتە کۆمەڵایەتییەکان وەک (مامۆستا) ساڵی 1999 بۆماوەی 2مانگ.
خولی ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ قۆناغی ئامادەیی (چوار پێنج شەش) بەرێگەی (المراسلە) بۆ ماوەی ساڵێک بە هاوکاری ڕێخراوی (یونسکۆ) ساڵی2002.
بەشداری کردووە لە خولی سەرکردەی پەروەردەیی (القادە التربویە) لە وڵاتی شانشینی ئوردون ساڵی 2005.
بەشداری کردووە لە بوارەکانی تری پەروەردەیی.
سەرۆکی لیژنەی گۆرینی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان بوو بۆ قۆناغی (یەکی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی) بە هاوکاری لیژنەکان لە شاری هەولێر.
بەشداری کردووە وەک (شارەزا) بۆدانانی هۆکاری فێرکردن ، بۆ بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لە (لەیەکی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی )
بەشداری کردووە وەک (شارەزا) لە دانانی (ئەتلەس کوردستان ) لەگەڵ شارەزایانی شاری هەولێر ساڵی2006.
ساڵی (1985) هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (کەمال ڕەشید عەلی) ئێستا دادوەری خانەنشینە.
مامۆستا نازەنین لە ئێستادا 2023 لە دەستەی دامەزرێنەری (ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ) یە هەروەها ئەندامی (ڕێکخراوی کوردستان بۆ هاریکاری نەخۆشانی شێرپەنجە)یە کە کاری خۆبەخشی دەکات بۆ سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەر بە تیشک. [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود