لە خەوێکی خۆش، ناسک و پڕ هەست
لەپاڵ شەپۆلی ئاوازێکی مەست
سەمای کزەبا و بۆنی ئەشقی یار
باوەشێن دەکا پرچ و کەڵای دار
ئاڵابوون لە یەک دوو تەرزی لاولاو
جوتێ هەناسە و کڵپەی گڕ و تاو
بەهەشتی حەز و سازی نەرمە نەی
تامی شیلەی مەم کانیاوێک لە مەی
سرتەی ئەستێرە و تیشکی مانگەشەو
ماچ و دەستبازی یاری کۆشکی خەو
لەگەڵ هێڤار و سارای کازێوە
هات کۆچی خەندە و دووری لە شێوە
نەسیمی مەستیی و گزنگی هەتاو
بوون بە میوانی پێڵوی هەر دوو چاو
#2017-09-11#
هێڤار: ئاوابوون
سارا: بیابان
دیوانی #پێکەنین بەتامی گریان#
هۆزانەوان #نەسرین تەنیا# [1]