کات 10:30 خولەکی شەوی سێشەممە #26-03-2024#، داوەری نێودەوڵەتی (موسی سالم) لەسەر پێگەی داوەرییەکەیەوە و بە فیکەکەی ئاگاداری یاریزانی هەردوو تیمی بالەی #یانەی هەولێر# و پێشمەرگە دەکات لەنێو یاریگەی یارییەکەیان کە هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی ئەکاد#ی شاری #هەولێر#ە، ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەکەیان بن کە ئەو یارییە بە دێربی کوردستان لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ناسراوە.
پاشان یاریزانانی هەردوو تیم دێنە نێو یاریگە و هاندانی، هاندەرانی یانەی هەولێر و جۆشو خرۆشی ئەو هاندەرانە ڕۆح گەرمی بۆ یارییەکە درووستکردوو هەر لەگەڵ دەستپێک ڕکابەرییەکی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان یاریزانان درووست بوو تا لە کۆتایی سێتی یەکەمدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان بە ئەنجامی (25-21) خاڵ براوەبن.
پاش ئەو سێتە، پێشمەرگەکان بە سەرکردایەتی (#عەلی تەها#) کاپتنی تیمەکەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و بە ڕۆح گەرمی یاریزانەکانی هاوڕێی چونەوە نێو کەشی یارییەکە و لەنێو ئەو هاندەرە بەرچاوەدا توانیان ئاستێکی بەرزی سەرنج ڕاکێش پیشان بدەن و سێ سێتی یەک لە دوای یەک بە خاڵەکانی (25-21، 29-27، 27-25) بەدەست بهێنن و بەو سەرکەوتنەشیان کوڕانی پێشمەرگە توانیان سێ خاڵی گرنگ دەستەبەر بکەن و هەنگاوەکانیان ڕانەگرن بۆ گەیشتنەوە بە پێشەنگی یانەکان و بە 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جێگیر بوون. [1]