کیژان ئیبراھیم خەیات لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی، کوردستان لە دایکبووە. گۆرانیبێژێکی کوردە. کچی ئیبراھیم خەیات ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی سلێمانی. سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەک گوتووە، دواتر لە ساڵی 2009 یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردووەتەوە، هەروەھا لە ساڵی 2012 یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردووەتەوە. ھاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی ھەیە.
ژیان
کیژان ئیبراھیم خەیات کچی ھونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراھیم خەیاتە. لە ساڵی 1985 لەس شاری سلێمانی لەدایک بووە، باوکی ھاندەری گەورەی بووە. لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 2007-2008 بەشی موزیکی لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 2014-2015 کۆلێژی ھونەرە جوانەکان، بەشی بەجێھێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرھەمی لە ساڵی 2003 بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای جومعە لە دەرھێنانی (حوسێن میسری). ماوەیەک دادوەری بەرنامەى خۆشترین دەنگی منداڵان بوو لە کەناڵی پلیستانک تی ڤی. کیژان تا ئێستا تەنیا یەک ئەلبوومی بەرھەم ھێناوە بە ناوی درۆ کە نۆ تراک پێکھاتووە و لە ساڵی 2012دا بڵاوکراوەتەوە.
بەرهەمەکان
ئەلبۆمی نھێنی دڵ (2012)
نھێنی دڵ
بەخت
مەڕۆ
ھانا
نیشانە
درۆ
تۆ بووی
چاوەکانت (دووبارەکردنەوەی گۆرانییەکی ئیبراھیم خەیات)
دڵی من
کابوکێ
داربەڕوو[1]