د. یاسین تەها، توێژەر و مامۆستای زانکۆیە لەسەر میلاکی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی.
پسپۆڕی: مێژووی ئایینزا و باوەڕە ئیسلامییەکانی کوردستان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا
ناونیشانی تێزی دکتۆرا: ئایینزای ئەشعەری لە پانتایی کوردیدا (سەدەی 4 -8ک/10 -14ز).
ماستەرنامە: الاتجاهات الدينية والمذهبية عند الکُرد (232 656 ﮪ /847 1258 م).
بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بۆ میدیا ناوخۆیی و عەرەبییەکان لەبارەی بابەتە کلتوریی و مێژویی و هەنوکەییەکان دەنووسێت و تا ئێستا پێنج پەرتووکی بە چاپ گەیشتوون کە بریتین لە: سەلەفییەکان، الأدیان والمذاهب والعقائد في کردستان خلال العصر الوسيط الإسلامي، ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان، مێزەری خوێناوی، ئایینزای ئەشعەری لە پانتایی کوردیدا.
پرۆفایل:
_ دەرچووی بەشی مێژووی زانسە مرۆییەکانی زانکۆی #سلێمانی# بەپلەی یەکەم 2002_2003
_ وەک پەیامنێرو هەواڵساز لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاری کردووە 2001 _ 2005.
_وەک ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی مەلەفەکانی خوێندن و عێراق لەرۆژنامەی ئاوێنە کاری کردووە بەر لە جێهێشتنی ئەم ڕۆژنامەیە جێگری سەرنووسەر بووە2012 _2006.
_ وەک ڕۆژنامەنووسی شارەزا لە کاروباری کوردستان و #کەرکووک# لە گرووپی میدیاکانی مکلاچی ئەمەریکی www.mcclatchydc.com ڕاپۆرت و شیکاری بڵاوکردووەتەوە 2012_2006
_ وەک ڕیپۆرتەرو شرۆڤەکار لە ماڵپەڕی نیقاش www.niqash.org کاری کردووە 2011_2006
_ لە 2012 چوتە زانکۆی المنصورة لە کۆماری میسر بۆ خوێندنی باڵا و لە 2015 ماستەری لە ئایین و ئایینزاکانی کوردستان بەدەستهێناوە.
_ لە 2021 لە زانکۆی سلێمانی لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیراوە و سەرەتای 2024 بڕوانامەی وەرگرتووە.
_ چەندین لێکۆڵینەوەی لە ماڵپەڕو گۆڤارە جیاجیاکان بڵاوکردووەتەوە لەوانەش (مدارات کرد)، (جۆرناڵ)، (خاڵ)، (ئاییندەناسی)، (ئایینناسی)، (مێژووناسی).
_ لەکەناڵی nrt کوردی بەرپرسی دۆسیەی عێراق بووە، لە نیسانی 2016 وەک جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی nrt عەرەبی دەستبەکاربووە تا وەستانی کەناڵەکە لە ئایاری 2018.
_ سەرنووسەری ئاژانسی ناس نیوز بووە (بەشی عەرەبی و کوردی) 2021_ 2023
_ ژمارەیەک شیکار و وتار و بابەتی دەربارەی پرسە جۆربەجۆرەکانی کوردستان لە ماڵپەڕی درج میدیا ی لوبنانی بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاروباری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
_ وەک توێژەر لە ناوەندی کوردستان بۆ دۆکێومێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی سەر بەزانکۆی کوردستان کار دەکات و کاری ئەم سەنتەرەش گرنگیدانە بە دەستنووس و بەڵگەنامە کوردییە کۆنەکان..[1]