ماوەی (23) ساڵە بەخۆبەخشی کاری هەڵگرتنەوەی مین لەناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا دەکات، هەر بەهۆی هەڵگرتنەوەی مینەوە هەردوو قاچی لەدەستداوەو تائێستا توانیویەتی (540) هەزار دۆنم زەی لەمین پاکبکاتەوەو کە جگە لەو دوو مینەی بەقاچیدا تەقیوە وەکو خۆشی دەڵێت: (نزیکەی (3) ملیۆن مینی هەڵگرتۆتەوە)، هەر بەهۆی ئەو کارە مرۆڤدۆستانەی چەندین شوێن لەکوردستاندا کراوە بەناویەوە.