هاوسەری #پێشەوا قازی محەمەد#ی نەمر بووە، ساڵی 1908 لە شاری #مەهاباد# لە دایکبووە، ﻭ ﺑﺎﻭﮐﯽ ﻧﺎﻭﯼ (ئەحمەد) ﻭ ﺩﺍﯾﮑﯽ ﻧﺎﻭﯼ (گوڵئەندام) ﺑﻮﻭ، ئەو لە ماڵباتی حاﺟﯽ حەسەن ﺑﻮﻭ کە ماڵباتێکی، مەزنبوون لە ﻣﻮﮐﺮﯾﺎﻥ بەرلەوەی شوو بە پێشەوا ﺑﮑﺎﺕ ﭘﺎﺷﻨﺎﻭﯼ ئەو (ئەسکەندەری) ﺑﻮﻭە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا، بووە بە هاوژینی پێشەوا قازی محەمەد، لە ساڵی 1945 یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان دامەزراند و (یای مینا) بووە یەکەم سەرۆکی ئەو ڕێخراوە.
ﻣﯿﻨﺎ ﺧﺎﻧﻢ لە ﺳﺎڵەﮐﺎﻧﯽ 1927 -1928 لەگەڵ پێشەوای کورد یەک دەناسن و پاشان ژیانی هاوسەری پێکدەهێنن. ﻣﯿﻨﺎﺧﺎﻧﻢ سەرەڕای ئەوەی خوێندەوارییەکی باشی نەبووە، بەڵام پاڵپشت و یاریدەدەری پێشەوا بووە لە هەموو بوارەکانی ژیانیدا. ژنێکی لێهاتووی سەردەمی خۆی بووە و توانی لە ماوەیەکی کەمدا بگاتە ئەو ئاستەی، کە ڕۆڵێ کارا بگێڕێت، لە هاوکاری هاوسەرەکەی و بە فەرمیتێکەڵ بەژیانی سیاسی ببێت. لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بووە سەرۆکی ڕێکخراو (یایان-ژنان) ، کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی ژیانی کوردستان بووە. بەمجۆرە مینا خانم، لەو هەلومەرجەدا لەکاتێکدا لە دابوونەریتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەشداری ژن لە چالاکی سیاسیدا لەمپەڕ و ڕێگربوون، توانی دەورێکی بەرچاو بگێرێت. لە دەستپێکی هاتنە مەیدانی ژن بۆ گۆڕەپانی سیاسی. کە وەک لایەنێکی دیکەی پرشنگداری کۆمار دەبیبرێت، چوونکە توانی لە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی و خێڵەکیدا بوار و بەستنی بۆ بەشداریی ژنان لە سیاسەتدا دابین کرد. هەروەها بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی پێشەوا قازی دەردەخات، کە هاوسەرەکەی بۆ گێڕانی ئەو ڕۆڵە هانداوە. ئەم ژنە تێکۆشەر تەمەنی (38) ساڵ بووە، کە پشەوا لە سێدارە دراوە، ئیتر لەو کاتەوە جگەلە دایکایەتی ئەرکی باوکایەتیی بۆ منداڵەکانیشی کەوتووەتە ئەستۆ، مینا خانم 9 منداڵی لە پێشەوا هەبووە، یەکێکیان بە ساوایی و لەناو لانکەدا گیانی سپاردووە و توانیویەتی 8 منداڵ گەورە بکات و بیاننێرێتە قوتابخانە و بەشێکیان توانیان زانکۆ تەواو بکەن و منداڵەکانی بەبیری کوردایەتی و نەتەوایەتی گۆشکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/63898/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=مینا ئەحمەد حاجی حەسەن (یای مینای قازی-یای یایان) =KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/63898/0001.JPG=KTML_Photo_End=
بەداخەوە لەم بوارەشدا بنەماڵەی پێشەوا بێخەم و کارەسات نەبوون. (عیسمەت خانم) کچەگەورەی پێشەوا بە لاوێتی جوانەمەرگ بووە و (عیفەت خانم) لە ساڵی 1989 لە وڵاتی سوید بە پلانێکی تیرۆرستی گیانی لەدەست داوە. کورە تاقانەکەشی (عەلی قازی) لە هەڕەتی لاویدا تووشێ تاراوگە و دوورخستنەوە بووە، لە چەند لایەکی دیکەشەوە تووشی دڵرەقی قینی ناڕەوا و بێ پاساو هاتووە، سەردەمێکیش لە زیندانی حیزبی دیموکرات بووە لە دۆڵەتوو توندکرا و 5 ساڵیش لە لە زیندانەکانی ئێراقدا بووە. بەوەش هەموو ئەرکێکی قوورس دەکەوتە سەر شانی هاوسەرە وەفادارەکەی پێشەوا بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی و کاروباری ژیانیان.
مینا خانم لە ژیانیدا تووشی گەلێک ناخۆشی و ناڕەحەتی هاتووە. لەلایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانی ئێرانەوە و تووشی زیندانیکردن و ئەشکەنجە و ئازار بووە.
ئەم ژنە خۆڕاگرە لە ساڵی 1984 بۆ ماوەی 11 مانگ لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی کراوە و ئەشکەنجەی زۆر دراوە، هەر لەو کاتەوە تووشی نەخۆشی دەبێت. ڕژێمی ئیسلامی ئێران، داوا دەکات لەبری ئەوەی کە بۆ چارەسەر بچێتە نەخۆشخانە، یەکێک لە کچەکانی لەجێگای ئەو زیندانی بکرێت. بۆیە (فەوزیە) ی کچی دەچێتە زیندان و دایکیشی بۆ نەخۆشخانەی تاران بەڕێ دەکرێت. لە نەخۆشخانەی تاران بە هاوکاری کوردانی تاران ڕزگاری دەبێت و لە شاری مەشهەد دەشاردرێتەوە. ساڵی 1991 دەچێتە وڵاتی ئەڵمانیا و دوای ماوەیەکی کەم دەگەڕێتەوە مەهاباد. لە ساڵانی 1995-1996 بۆ چارەسەی نەخۆشییەکەی ڕوودەکاتەوە هەندەران و دوای ئەوەی کە لە چارەسەر نائومێد دەبێت، دەگەڕێتەوە شاری مەهاباد
میناخانم، تا دوا ساتەکانی ژیانی ئاواتی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی لە دڵدابووە.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری (وارڤین) دەڵێت: (هەرچەند باش دەزانم کە گەلی کورد لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردەکەوێت و دەگاتە ئامانجە مێژوویەکەی خۆی و ئاواتم ئەوەیە کە ڕۆژێک تەواوی کوردستان ببێتە یەک و کوردیش لەو دنیایەیدا دەوڵەتی خۆی هەبێت)
لە ڕێکەوتی 18-02-1998 لە بەرەبەیانی 29 ڕێبەندان لە شاری مەهاباد بەیەکجاری چاوی لێدەنێ و ماڵاوایی لە ژیان دەکات.
منداڵەکانی:
1-عیسمەتی قازی، ماوەی ژیانی (1937 تا 1957) لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کردووە.
2-عیفەتی قازی ساڵی 1989 بە پلانێکی تیرۆرستی گیان لە دەستدەدات لە وڵاتی سوید.)
3-مونیرە قازی ساڵی 1938 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە و تا ئێستاش لە ژیاندایە.
4-پەروینی قازی لە ساڵی 1942 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە و لە 28-02-1999 لە شاری تاران کۆچی دوایی کردووە.[1]