ئامادەکردنی: وریا ڕەحمانی
پڕۆفیسۆر مایکڵ کیلی پێشەکی بۆ نووسیوە
چاپخانەی ڕۆشنبیری
چاپی یەکەم 2013
زۆرن ئەو دیکتاتۆرانەی کە وەک تاوانبار لە دادگا نێودەوڵەتییەکان یا دادگای وڵاتی خۆیاندا لیپرسینەوەیان لەگەڵ دا کراوە. هەندێکیان پێش دەرچوونی حوکمەکەیان بە هۆکاری جۆراوجۆر مردوون و لە ڕاستیدا ئەم جۆرە مردنانە بۆدیکتاتۆرەکان بووە بە شتێکی باو ، هێرمانگۆری پێش لە جێبەجێکردنی حوکمی دادگای نۆرینبێرگ خۆی کوشت، هیدکی تۆجۆ لە کاتی دادگای سەربازی تۆکیۆ هەوڵیدا بە شێوەی هارارکی خۆی بکوژێت، ئیسلۆبۆدان میلۆسۆفیچ لە کاتی دادگایی کردن لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە لە لاهلی بەهۆی نەخواردنی دەواو دەرمانەوە ڕێگەی بۆ مەرگی خۆی هەموار کرد، ئۆگۆستۆ بینۆشە پێش لە تەواو بوونی دادگایی کردنەکەی بەمەرگی ئاسایی مرد، بەڵام سەدام دادگایی کراو بە لە سێدارە دان حوکم دراو حوکمەکەشی جێبەجێ کرا.
لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بەلەسێدارەدانی سەدام کۆتایی پێهات بەڵام دادگای نێونەتەوەیی لاهای تەنانەت پاش مردنی میلۆسۆڤیچیش درێژەی بەکاری خۆیدا و بڕیاری تاوانباربوونی میلۆسۆڤیچی دەرکرد. [1]