- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی YNK بڕیاریدا چوارەمین کۆنگرەی پارتەکەی بۆ کاتێکی نادیار دوابخات و هەروەها بڕیاریشیدا، بەرپرسیارێتی دواخستنی چوارەمین کۆنگرە هەڵبگرێت و لە کاتی گونجاویشدا گۆنگرەکە ببەسترێت.
- تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای چۆمان-حاجی ئۆمەران ئاگردەگرێت و بەهۆی ئاگرەکەشەوە شوفێرەی تەنکەرەکە گیان لەدەستدەدات.
- لە سەر چیای کۆرەک لە دەڤەری سۆران و لەسنوری پاریزگای هەولێر فیستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر دەستی پێکرد.